کەشناسی هۆشداری لە بارانی بە لێزمە و هەورەتریشقە دەدات: دووربکەونەوە لە بەکارهێنانی ئامێرە کارەباییەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی بارانبارین لە پایتەختی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
شەپۆلێکی بارانبارین سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و کەشناسی هۆشداری لە دابارینی بەلێزمە و هەورە تریشقە دەدات.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ شەممە 14/2/2026، ئاسمان هەوری تەواو بێت و ئەو شەپۆلە بارانبارینەی لە کاتەکانی بەیانیی ئەمڕۆ سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و هەندێ شوێنی پارێزگای دهۆکی گرتووەتەوە، تا دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
- مەودای بینین حەوت بۆ هەشت کیلۆمەتر دەبێت و ئەگەری خۆڵبارین هەیە، لەکاتی خۆڵبارین مەودای بینین بۆ چوار کیلۆمەتر کەم دەبێتەوە، پێشبینی دەکرێت خێرایی با 10 بۆ 20 کیلۆمەتر بە ئاڕاستەی باکووری ڕۆژهەڵات بێت.
لەلایەکی دیکەوە: ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان، هۆشداری دەدات سنووری "بەردەڕەش، مێرگەسۆر، بارزان، هەریر، پیرمام، بەحرکە، بنەسڵاوە، شەمامک، دەوروبەری پردێ، چوارتا، ماوەت، قەڵادزێ، سەنگاو و تەکیەی جەباری" هەورەتریشقە و بارانی بەلێزمە دەیانگرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان، بۆ دووربوون لە مەترسییەکانی هەورەتریشقە ڕێنمایی هاووڵاتییان دەکات، لەکاتی هەورەتریشقە ئەم ڕێککارانە بگرنەبەر:
- ئەگەر لە ناو ئۆتۆمبێل بوویت، ئەوا دامەبەزە، چونکە پەیکەری ئۆتۆمبێلەکە جۆرێک لە پارێزگاریت پێ دەبەخشێت.
- لە شوێنی بەرز مەوەستە، ئەگەر نزیک بووی لە ستوونەکانی کارەبا و تەلەفۆن، تاوەرەکانی پەیوەندی و گەیاندن و داری بەرز، خێرا لێی دوور بکەوە و دەستبەجێ مۆبایلەکەت دابخە.
- تا بکرێت نەچیتە شوێنە کراوەکان، ئەگەر بە ناچاری لە شوێنێکی وا بوویت، دەستبەجێ لەسەر زەوی دابنیشە و مەڕۆ تا گێژەلووکەکە کۆتایی دێت.
- دوور بکەوە لە کەلوپەل و ئامێری ئاسنینی پەرژینەکان و هەموو جۆرە بارستە کانزاییەک.
- لە کەناراوەکانی وەک ڕووبار و دەریاچەکان و چەم و ناوچە شێدارەکان دوور بکەوە.
- لە کاتی نزیکبوونەوەی گێژەلووکەی بروسکە، دووربکەوە لە بەکارهێنانی ئامێرە کارەباییەکان لە دەرەوەی ماڵەوە.
- لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراو پەیوەندی بکە بە لایەنی پەیوەندیدار و ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
کیم جۆنگ ئون بوونی سەربازانی لە ئۆکراینا پشتڕاستکردەوە
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا: دەبێت کەمتر پشت بە ئەمریکا ببەستین
- عێراق
- 47 خولەک لەمەوپێش
چاوەڕوان دەكرێت سبەی پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ ژیان و کار لە پەراوێزی داکای پایتەخت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
13 شوبات

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
- ژینگە
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە






