
کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ئەورووپا بە زەبەلاحێکی نوستوو وەسف دەکات و پێی وایە دەبێت لەمەودوا کەمتر پشت بە ئەمریکا ببەستن.
لێدوانی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، کیێر ستارمەر لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا گوتارێک سەبارەت بە دۆخی گشتی ئەوروپا پێشکەش دەکات و بڕیارە لە گوتارەکەشیدا ئەورووپا بە ''زەبەلاحێکی نوستوو'' وەسف بکات.
- بەپێی ڕاگەیێنراوەکەی نووسینەگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ستارمەر لە دۆخی ئەورووپا ڕازی نییە و پێی وایە لە ڕادە بەدەر پشت بە ئەمریکا دەبەستن، بڕیاریشە ئەمڕۆ لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن باس لە دۆخی بەرگری و سەربازی ئەورووپا بکات و داوا لە وڵاتانی کیشوەرەکە بکات بەوەی کەمتر پشت بە ئەمریکا ببەستن.
زانیاریی زیاتر: ستارمەر، پێی وایە ئەوروپا دەبێت بەرەو ''ناتۆیەکی ئەوروپیتر'' هەنگاو بهنێت و داوای کردووە ئەورووپییەكان سەربەخۆییەکی زیاتر بۆ پرسی ئاسایشی ئەورووپا بەدەستبهێنن، بەڵام جەختیش لەوە دەکاتەوە کە ئەم هەنگاوە بە واتای کشانەوەی ئەمریکا نایەت، بەڵکو هەوڵێکی بۆ ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.
- دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشتر چەندین جار ڕایگەیاندووە کە وڵاتانی ئەوروپا بە پێی پیویست پشکی خۆیان لە بەرگری هاوبەشدا نادەن، ئاماژەی بەوەش داوە کە دەبێت لەمەودوا وڵاتانی ئەوروپی بودجەیەکی زیاتر بۆ کەرتی سەربازی ناتۆ دابین بکەن.
باکگراوند: هەفتەی پێشوویش حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند، لەمساڵدا زیاتر لە 400 ملیۆن پاوەند لە کڕینی چەک بۆ ناتۆ خەرجکراوە، ستارمەر لە نێوخۆی وڵاتەکەیدا لەلایەن پارتەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە لە ژێر گوشارێکی زۆردایە سەبارەت بە تێچووە سەربازییەکان، بەڵام سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا پێی وایە ئاسایشی وڵاتەکەی بەندە بە ئەوروپاوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
لووتکەی جنێڤ؛ گەڕێکی یەکلاکەرەوەی ڕووسیا و ئۆکرانیا
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا لە دەستگیرکردنی مادورۆ ژیریی دەستکردی بەکارهێناوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
13 شوبات

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
لووتکەی جنێڤ؛ گەڕێکی یەکلاکەرەوەی ڕووسیا و ئۆکرانیا
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا لە دەستگیرکردنی مادورۆ ژیریی دەستکردی بەکارهێناوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: ئەمریکا خۆی بۆ هێرشێکی چەند هەفتەیی بۆ سەر ئێران ئامادە دەکات






