کۆمپانیای سۆمۆ: ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت و مووچە سێ مانگ درێژ كراوەتەوە
- بزنس
- 25 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی پرسی مووچە کۆتایی ئەمساڵ تەواو دەبێت، جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ دەڵێت، 'ڕێککەوتنەکە بۆماوەی سێ مانگی دیکە درێژ کراوەتەوە'.
وێنە گەورەکە: ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی مووچە چەند بڕگەیەک لەخۆدەگرێت، لەوانە؛ هەناردەکردنی نەوت و فرۆشتنی لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆی عێراق، ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی، ناردنی لیستی مووچە و ڕاپۆرتی میزان موراجەعە لەلایەن حکومەتی کوردستان، لە بەرامبەردا بەغدا کۆتایی هەموو مانگێک مووچە بنێرێت.
لێدوانی فەرمی: حەمدی شنگالی، جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ بە ئاڤای وت: بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ نوێکراوەتەوە، واتە تاوەکو 31-3-2026.
جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ ئاماژەی بەوەشدا، لەسەر بابەتی نەوت کێشەیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق نییە.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی شنگالی، تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت بەهۆی دژواری شوێنی کێڵگەکان لە هەرێمی کوردستان بەرزە، بۆیە 16 دۆلار بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی دانراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 200 بۆ 250 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات.
خاڵی ئەرێنی: ئەگەر هەولێر و بەغدا بە ڕێککەوتنەکە پابەند بن، ساڵی داهاتوو کێشە بۆ ناردنی مووچەی خەڵکی کوردستان دروست نابێت تا بودجەی ساڵی 2026 ئامادە و پەسەند دەکرێت، ئەوکاتیش بودجە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت نەوەک تەنیا مووچە.
باکگراوند: ڕۆژی 22-9-2025، ڕێککەوتنی سێقۆڵی نێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی کوردستان و کۆمپانیای نەوتی باکوور و کۆمپانیاکانی نەوت بۆ هەناردەکردنی نەوتی کوردستان واژۆکرا، بەرەبەیانی ڕۆژی 27-9-2025 هەناردەکردنی نەوت بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا دەستیپێکردەوە، هەمان ڕۆژ وەزیری نەوتی عێراق هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگایەکی سەرەکی کەرکووک - هەولێر داخرا
- بزنس
- 32 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سیستەمی نوێی گومرگی نرخی خواردەمەنی و خۆراک بەرز بوونەتەوە
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
سەردانی شاندی کوردستان بۆ بەغدا لەبارەی بودجە هەڵوەشێنرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی یەکێتی: هەوڵ دەدەین لەگەڵ پارتی بگەینە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کێبڕکێی مەسک و بێزۆس؛ جەنگی داگیرکردنی مانگ
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیایەکی گەورەی مریشک لە ئەمریکا سکاڵاباران دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 شوبات
- بزنس
- 32 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سیستەمی نوێی گومرگی نرخی خواردەمەنی و خۆراک بەرز بوونەتەوە
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
سەردانی شاندی کوردستان بۆ بەغدا لەبارەی بودجە هەڵوەشێنرایەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای سلێمانی: 93%ـی پسوولەکان لە 100 هەزار دینار کەمترن
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گۆشتی سوور بەهۆی سیستەمی "ئەسیکۆدا" بەرزبووەوە
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە





