بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە و ئەمجارە لە سەنتەری شارەکان بەفر دەبارێت

شەیری بکە لە:
بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە و ئەمجارە لە سەنتەری شارەکان بەفر دەبارێت

دیمەنی بارانبارین لە شاری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، بەفر و بارانبارین دەست پێ دەکاتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی لەمبارەیەوە ڕایدەگەیێنێت كە لە هەندێ ناوچە بەفر و باران دەبارێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و خێرایی با لەنێوان پێنج کیلۆمەتر بۆ 15 کیلۆمەتر دەبێت، ئاراستەی با باکووری خۆرئاوایە، مەودای بینین لەنێوان حەوت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.

بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، ڕۆژی هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و دواتر بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لە شەودا بەفر و نمە باران لە ناوچە سنووریەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە دەست پێ دەکات، دواتر کاریگەری دابارین ناوچە سنووریەکانی دهۆکیش دەگرێتەوە.

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزا و پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا ڕایگەیاند: لە گەرمیان کێشەی ئاوی ژێر زەوی و سەر زەوی نەماوە، زەوییەکانی ئەو ناوچەیە بۆ کشتوکاڵ ئامادەیە، لە کەلار باران 131 ملم زیاتر لە ساڵی رابڕدوو باریوە، دەشڵێت، ئەمە شەپۆلی دووەمی بارانبارینە لە 26 تا 30ـی ئەم مانگە بارانی بە خوڕ لە سەرجەم شارەکان دەبارێت، ئەگەری هەیە لە دهۆک 250 ملم باران ببارێت. لە حاجی ئۆمەران نزیکەی 30 سانتیمەتر بەفر باریوە.

زانیاریی زیاتر: ڕۆژی شەممە ناسەقامگیری کەشوهەوا لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە، بەفر و نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئەمڕۆ پێنجشەممە و سبەی هەینی لە عێراق ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەش تەم دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ