لە دوو ڕۆژدا 40 تۆن پاشماوەی زیانبەخش لە ڕووباری سیروان دەردەهێنرێت
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی دەرهێنانی پاشماوەکان لە ڕووباری سیروان
ئاڤا نیوز
هۆبەی ژینگە و خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەڵەبجە ڕایدەگەیێنێت، نزیكەی 40 تۆن پاشماوەی زیانبەخش، لە ڕووباری سیروان دەرهێنراوە كە بەهۆی باران و لافاوەكەی هەفتەی ڕابردوو، تێكەڵ بە ئاوی ڕووبارەكە بووە.
چیرۆكی سەرەكی: ماوەی دوو ڕۆژە، تیمێكی هاوبەش كە پێكهاتوون لە كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەڵەبجە، پارێزگای هەڵەبجە، تیمی وەڵامدانەوەی خێرای مرۆیی پارێزگاكە هەڵەبجە ( RRU )، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سیروان و تیمی کۆمپانیای (بیڤان)، بە چڕی کار لەسەر کۆکردنەوە و لابردنی سەرجەم پاشماوە زیانبەخشەکانی نێو ڕووباری سیروان دەکەن و پرۆسەی خاوێنكردنەوەی ڕووبارەكە بەردەوامە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەشی ڕاگەیاندنی شارەوانییەكانی هەڵەبجە بە ئاڤای ڕاگەیاند، بەپێی ئامارێکی هۆبەی ژینگە و خزمەتگوزاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان، تەنیا لەماوەی دوو ڕۆژدا نزیکەی 40 تۆن پاشماوەی زیانبەخش لە ڕووباری سیروان کۆکراوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەڵەبجە دووپاتیشی دەكاتەوە، لە کۆکردنەوە و لابردنی هەموو پاشماوە پلاستیکی و زیانبەخشەكانی دیكە بەردەوام دەبن كە بەهۆی باران و لافاوی هەفتەی ڕابردوو تێكەڵ بە ئاوی ڕووبارەكە بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
کیم جۆنگ ئون هەڕەشەی ئەتۆمی لە ئەمریکا و کۆریای باشوور دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وردەکاریی نوێ لەبارەی ژیانی ئەسەد لە مۆسکۆ بڵاو دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاووڵاتیانی لە غەززە دەگەڕێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کیم جۆنگ ئون هەڕەشەی ئەتۆمی لە ئەمریکا و کۆریای باشوور دەکات
49 خولەک لەمەوپێش

کاروان حەلاق مەقامێکی کوردی لە فێستیڤاڵێکی هۆڵەندا دەچڕێت
23 کانوونی یەکەم

پەیوەند جاف بە دوو بەرهەمی نوێ و کۆنسێرتێک پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکات
23 کانوونی یەکەم

"گوڵچین"؛ نوێترین بەرهەمی هاوبەشی هێمن حوسێن و ماهیر ئەمین بڵاودەکرێتەوە
23 کانوونی یەکەم

ئۆتۆمبێلە چینییەکان؛ ئامرازی نوێی سیخوڕیی پەکین بەسەر بەکارهێنەراندا
23 کانوونی یەکەم
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێڵگەیەکی مینڕێژکراو لە سنووری مێرگەسۆر پاککرایەوە
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ دەیان درەختی بەتەمەنی لەناو برد
- ژینگە
- 24 کانوونی یەکەم
لە مەرزی کێلێ 17 سانتیمەتر بەفر باریووە
- ژینگە
- 23 کانوونی یەکەم
سەری ساڵ لەناو شارەکان بەفر دەبارێت
- ژینگە
- 23 کانوونی یەکەم
شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە





