
وێنەی بەشار ئەسەد و خێزانەکەی
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی زانیاریی نوێ لەبارەی شوێنی مانەوەی بەشار ئەسەد و خێزانەکەی لە مۆسکۆ بڵاودەکاتەوە و دەڵێت: ئەسەد و خێزانەکەی لە ڤێلایەک لە ڕۆژئاوای مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا دەژین و جگە لە بەهێزی ئاسایشی ئەو شوێنەی تێیدان کە تایبەتە بە خەڵکی دەستەبژێر، هێزە ئەمنییەکانی ڕووسیاش بەتایبەتی چاودێرییان دەکەن و دەیانپارێزن.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە ساڵێکە بەشار ئەسەد سەرۆکی هەڵاتووی سووریا لە دەسەڵاتدا نەماوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەو کاتەوە هیچ وێنە و زانیارییەک لەبارەی ژیانی خۆیی و خێزانەکە بە فەرمی بڵاونەکراوەتەوە، بۆیە ناوەناوە میدیا جیهانییەکان زانیاریی لەبارەیانەوە بڵاودەکەنەوە و دەبنەوە باس و خواسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی پاڵپشت بە سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەنجامی بەدواداچوونێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، ئەسەد و خێزانەکەی لە مۆسکۆ لە ژیانێکی شاهانەییدا دەژین، هەر لەسەرەتاوە کە گەیشتوونەتە شارەکە لە شوققەیەکی شاهانەیی سەر بە هۆتێلی فۆرسیزندا ماونەتەوە کە خەرجی مانەوەی یەک هەفتە تێیدا 13 هەزار دۆلار بووە.
باسی لەوەشكردووە، بەڵام دواتر بۆ شوققەیەکی دیکەی پێنتهاوسی دوو نهۆمی لە فێدرەیشن تاوەر گوازراونەتەوە، ئەم تاوارە چێشتخایەکی بەناوبانگی تێدایە کە چێشتخانەی دڵخوازی ئەسەدەو پێشتر هەردەم سەردانی کردووە.
هەر بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، دواتر ئەسەد و خێزانەکەی بۆ ڤێلایەک لە ناوچەی کۆمپاوند ڕۆبلۆکۆ لە ڕۆژئاوای مۆسکۆ گوازراونەتەوە، ئەم ناوچەیە بە پشتێنەیەکی ئەمنیی تایبەت لە بەشەکانی دیکەی شارەکە جیاکراوەتەوە و تایبەتە بە خەڵکی دەستەبژێر، سەرەڕای ئەوەش هێزە ئەمنییەکانی ڕووسیا بەتایبەتی چاودێری ئەسەد و خێزانەکەی لەو کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونە تایبەتە دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەڕای ئەو ئاسایشە بەهێز و پتەوەی هەیانە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ڕووسیا هەموو جۆرە لێدوان، پەیام، وێنە، ڤیدیۆ و چاوپێککەوتنێکیان لە ئەسەد و ئەندامانی دیکەی خێزانەکەی قەدەغە کردووە، بەهۆی ئەوەی ئەوان مافی مانەوەی مرۆییان پێدراوە و نابێت دەرکەوتن و پەیامی سیاسییان هەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی باڵای داعش لە دیمەشق دەستگیر دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نیوەی بازرگانیی دەرەوەی عێراق لەگەڵ چین و هیندستان بووە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەفتەیەکدا 141 دۆلار نرخی زێڕ بەرز بووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کیم جۆنگ ئون هەڕەشەی ئەتۆمی لە ئەمریکا و کۆریای باشوور دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کاروان حەلاق مەقامێکی کوردی لە فێستیڤاڵێکی هۆڵەندا دەچڕێت
23 کانوونی یەکەم

پەیوەند جاف بە دوو بەرهەمی نوێ و کۆنسێرتێک پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکات
23 کانوونی یەکەم

"گوڵچین"؛ نوێترین بەرهەمی هاوبەشی هێمن حوسێن و ماهیر ئەمین بڵاودەکرێتەوە
23 کانوونی یەکەم

ئۆتۆمبێلە چینییەکان؛ ئامرازی نوێی سیخوڕیی پەکین بەسەر بەکارهێنەراندا
23 کانوونی یەکەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی باڵای داعش لە دیمەشق دەستگیر دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نیوەی بازرگانیی دەرەوەی عێراق لەگەڵ چین و هیندستان بووە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی ئەو عێراقییانەی لە ڕیزەکانی سوپای ڕووسیا شەڕ دەکەن ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کیم جۆنگ ئون هەڕەشەی ئەتۆمی لە ئەمریکا و کۆریای باشوور دەکات






