عێراق ڕێکكاری تووند دژی سەرپێچیکاران لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا دەگرێتەبەر
- هەواڵ
- 25 کانوونی یەکەم

دانانی داری کریسمس لە ،ەیدانی تەحریر لە بەغدا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیێنێت، پلانی ئەمنیی تایبەت بە ئاهەنگەکانی سەری ساڵ و جەژنی لەدایکبوون گشتاندووە و ڕێکكاری تووند دژی هەر سەرپێچییەک دەگرێتەبەر، جەخت لەوە دەکاتەوە کە هیچ ڕێگایەک داناخرێت.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی ناوخۆ بۆ پاراستنی سەلامەتیی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ و جەژنی لەدایکبوون، پلانیی ئەمنیی تایبەتی داناوە بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆ هاووڵاتییان.
لێدوانی فەرمی: عەمید میقداد میری، سەرۆکی بەشی پەیوەندی و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆ، بە ئاژانسی فەرمی ڕاگەیاند، وەزارەتەکە پلانێکی ئەمنیی گشتگیری بۆ پاراستنی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکان داناوە. پلانی ئەمنی گرنگییەکی تایبەت بەو پارێزگایانە دەدات کە ژمارەیەکی زۆری مەسیحییان تێدایە، ئاهەنگەکانیش لە 25ـی ئەم مانگەوە دەست پێ دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: میری دووپاتی کردەوە بەگوێرەی پلانی ئەمنی هیچ ڕێگایەک داناخرێت تەنیا هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان پێ دەکرێت، هاوکات ئاماژەی بەوەدا هەندێک لەو سەرپێچییانەی کە قەدەغەن، بەڕێوەبەرایەتیی بنبڕکردنی تاوانە ئابوورییەکان ڕاسپێردراون بۆ گرتنەبەری ڕێککاری تووند دژی سەرپێچیکاران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: وەڵاممان بۆ هەر هەڕەشەیەک تووندتر و بەرفراوانتر دەبێت






