ژمارەی ئەو عێراقییانەی لە ڕیزەکانی سوپای ڕووسیا شەڕ دەکەن ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 25 کانوونی یەکەم

دیمەنی ئاڵای ڕووسیا لەسەر قۆڵی سەربازێکی ئەو وڵاتە
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، نزیکەی پێنج هەزار هاووڵاتی عێراقی لە سوپای ڕووسیا وەرگیراون و بەغدا بە وردی چاودێری پرسەكە دەكات.
وێنە گەورەکە: ماوەیەکە ژمارەیەک هاووڵاتی عێراق کە بەشێکیان وەک خۆیان دەڵێن "هەڵخەڵەتێنراون"، بەڕێگای جیاواز و بەبێ ویستی خۆیان خراونەتە ناو سوپای ڕووسیا بۆ شەڕ دژی بە سوپای ئۆکراینا، براونەتە هێڵی پێشەوەی شەڕی نێوان ئەو دوو وڵاتە.
لێدوانی فەرمی: حوسێن عەلاوی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەغدا بە وردی بەدواداچوون بۆ وەرگرتنی هاووڵاتیانی عێراقی لە سوپای ڕووسیا دەکات. ئاماژەی بەوەدا نزیکەی پێنج هەزار عێراقی لە سوپای ڕووسیا وەرگیراون و عێراق لەگەڵ مۆسکۆ ڕێکاری پێویست دەگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە وەرگرتنی زیاتری هاووڵاتیانی.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، هۆشداریی دایە ئەو عێراقییانەی بۆ شەڕ دەچنە پاڵ سوپای وڵاتانی دیکە و دووپاتی کردەوە کە یاسای عێراق سزای زیندانیکردنی بۆ هەر کەسێک دیاری کردووە کە بەبێ مۆڵەتی فەرمی حکومەت، پەیوەندی بە هێزە چەکدارەکانی وڵاتێکی دیکەوە بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان باس لە بوونی هەزاران عێراقی دەکەن کە بۆ شەڕکردن لە ڕیزەکانی هێزەکانی ڕووسیا و ئۆکراینا دامەزراون، سێ هەزاریان لەگەڵ سوپای ڕووسیا و دوو هەزاریشیان لەگەڵ سوپای ئۆکراینان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: وەڵاممان بۆ هەر هەڕەشەیەک تووندتر و بەرفراوانتر دەبێت






