وادەی دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی غەززە ئاشكرا دەکرێت

شەیری بکە لە:
وادەی دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی غەززە ئاشكرا دەکرێت

دیمەنی یاریکردنی دوو گەنج لە غەززە. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

لەبارەی دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا نێوەندگرانی ئاگادار کردووەتەوە کە قۆناغی دووەم لە مانگی یەکی داهاتوو دەست پێ دەکات.

زانیاریی بەدەستهاتوو: کەناڵی 13ـی ئیسرائیلی لە زاری بەرپرسێکی باڵای وڵاتەکەوە ڕاگەیاندووە: ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نێوەندگرانی ئاگادار کردووەتەوە کە قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە لە مانگی یەکی داهاتوو دەست پێ دەکات.

ئاماژەی بەوەشکراوە لە قۆناغی دووەم، جەخت لەسەر پێویستی دامەزراندنی دەستەیەکی حوکمڕانی لە غەززە کراوە.

زانیاریی زیاتر: ویتکۆف ئاماژەی بەوەشکردووە، قۆناغی یەکەم پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە، لەوانە فراوانکردنی یارمەتییە مرۆییەکان، گەڕانەوەی بارمتەکان، کشانەوەی بەشێکی هێزەکان و کەمبوونەوەی تووندی شەڕەکان.

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بڕیارە هەفتەی داهاتوو دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆببێتەوە و پرسی غەززە و هەنگاوەکانی داهاتوو تاوتوێی بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ