لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ دەیان درەختی بەتەمەنی لەناو برد

شەیری بکە لە:
لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ دەیان درەختی بەتەمەنی لەناو برد

دیمەنی درەجتەکانی ڕێگای نێوان چەمچەماڵ - تەکیە

ئاڤا نیوز

لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ جگە لە زیانی گیانی و ماددی، زیانی زۆری بە ژینگە و درەختەکان گەیاندووە، ڕێکخراوەکانی ژینگەش هۆشداری بە لایەنی پەیوەندیدار دەدەن.

وێنە گەورەکە: لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ، دەیان داری لەناو برد و شەقامەکە داڕماوە، ئەگەر لایەنی پەیوەندیدار فریای درەختەکان نەکەوێت مەترسی لەناوچوونیان هەیە.

لێدوانی فەرمی: مەعروف مەجید، سەرۆکی ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە بە ئاڤای ڕاگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی چەمچەماڵ دەیان داری گەورە و بەتەمەن لەناو چوون، لە سەنتەری چەمچەماڵ هەشت باخچەی گەورە لە 90%ـیان لەناوچووە، لە شۆڕش و تەکیەش زیان بە چەند باخچەیەك كەوتووە.

زانیاریی زیاتر: ژینگەپارێزان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەوەی ئێستا مەترسیی لەناوچوونی هەیە درەختەکانی سەر شەقامی سەرەکی نێوان تەکیە و چەمچەماڵە، چەند ساڵێک پێش ئێستا پێشنیازمان کرد کە خەمێک لەو گرفتە بخۆن و چارەسەری بکەن، بەڵام بە داخەوە گوێمان لێنەگیراوە، بەهۆی داڕمانی نێوان شەقامەکە چەندین درەخت کە تەمەنیان بۆ 13 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، لەناو چوون و ئاو بردوونی، مەترسی لەسەر بەشێکی تریش درووست بووە، ئەگەر چارەسەر نەکرێت ئەوانیش لەناو دەچن.

ئەمەش بزانە: سەرۆکی ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە دەڵێت، لافاوەکە گرفتی بۆ شەقامەکە و هاووڵاتیان درووست کردووە، لە هەندێ شوێن مەترێکی ماوە بۆ سەر قیرەکە کە ئۆتۆمبێل ناتوانێ لە تەنیشت شەقامەکە لابدات، داوا لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەدانکردنەوە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانیەکان دەکەین بە زووترین کات چارەسەری بکەن، ئەگەرنا کارەساتی مرۆیی تێدا ڕوودەدات.

باکگراوند: لە ساڵی 2013 ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، بە هەماهەنگی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت نزیکەی شەش هەزار درەختیان لەسەر لە شەقامی سەرەکی نێوان تەکیە و چەمچەماڵ چاند، ساڵانەش درەختی نوێ دەچێنران و بەردەوام چاودێری دەکران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ