
دیمەنی بەفربارین لە کوردستان
ئاڤا نیوز
شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە هەندێ ناوچەش 17سانتیمەتر بەفر باریووە.
وێنە گەورەکە: لە دوێنێ سێشەممەوە، شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە زۆربەی ناوچەکان لە شەوی ڕابردووەوە نمەباران دەبارێت، لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکان بەفر باریووە.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزا و پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا گوتی: ئەم شەپۆلی بەفر و بارانبارینە بەهۆی کاریگەریی شەپۆلێکی دەریای سپی ناوەڕاستە کە گەیشتووەتە عێراق و هەرێمی کوردستان؛ کاریگەری شەپۆلەکە ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت."
زانیاری پەیامنێران: هاوار عەباس، پەیامنێری ئاڤا لە سۆران، گوتی: لە هەندێ لە ناوچە شاخاوییەکانی سۆران نزیکەی 10 سانتیمەتر بەفر باریووە بەتایبەت لە چیای کۆڕەک و پرژێ.
ژیوار عەبدولڕەحمان، پەیامنێری ئاڤا لە سلێمانی، گوتی، لە گۆیژە و ئەزمەڕ و چەند ناوچەیەکی شاخاوی سنووری پارێزگای سلێمانی بەفر باریووە.
زانیاری زیاتر: شەوی ڕابردوو، لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکان بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر باریوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، لە مەرزی کێلێ لە سنووری قەڵادزێ 17 سانتیمەتر بەفر باریووە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: پێشبینی دەکرێت، لە ڕێکەوتی 27 و 28ی ئەم مانگەدا، شەپۆلی پێنجەمی بەفر و بارانبارین دەست پێ دەکات و تاوەکوو 2ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت، بەهۆیەوە پلەکانی گەرما دادەبەزن و خێرایی با زیاد دەکات، پێشبینیش دەکرێت بەفر سەنتەری شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆکیش بگرێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەوڵی زیادکردنی پشکی نەوتی خۆی لە ئۆپیک دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکی ئیمام حەمەی تازە لە کفری کێشەی خزمەتگوزاریی هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کاروان حەلاق مەقامێکی کوردی لە فێستیڤاڵێکی هۆڵەندا دەچڕێت
23 کانوونی یەکەم

پەیوەند جاف بە دوو بەرهەمی نوێ و کۆنسێرتێک پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکات
23 کانوونی یەکەم

"گوڵچین"؛ نوێترین بەرهەمی هاوبەشی هێمن حوسێن و ماهیر ئەمین بڵاودەکرێتەوە
23 کانوونی یەکەم

ئۆتۆمبێلە چینییەکان؛ ئامرازی نوێی سیخوڕیی پەکین بەسەر بەکارهێنەراندا
23 کانوونی یەکەم
شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 کانوونی یەکەم
- ژینگە
- 23 کانوونی یەکەم
سەری ساڵ لەناو شارەکان بەفر دەبارێت
- ژینگە
- 23 کانوونی یەکەم
شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 20 کانوونی یەکەم
لە سەری ساڵ بۆ ماوەی 72 کاتژمێر بەفر و باران دەبارێت
- ژینگە
- 20 کانوونی یەکەم
بەهۆی لافاو لە ڕۆژئاوای ئێران حەوت کەس گیانیان لەدەستدا





