ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکی ئیمام حەمەی تازە لە کفری کێشەی خزمەتگوزاریی هەیە
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
دانیشتووانی گەڕەکێکی کفری بەهۆی قیرتاو نەکردنی ڕێگاکانیان نیگەرانن، دەڵێن، ڕۆژانە کە منداڵەکانمان لە مەکتەب دەگەڕێنەوە تا ئەژنۆیان قوڕە. سەرۆکی شارەوانی بەڵێنی چارەسەریان بۆ دەدات.
کێشەی سەرەکی: گەڕەکی ئیمام حەمەی تازە یەکێکە لە گەڕەکە گەورەکانی کفری و نزیکەی 400 ماڵن، لە ڕابردوودا پڕۆژەی چاککردنی ڕێگای بۆ دەرچووە، بەڵام کە گەیشتووەتە قیرتاوکردن بەجێهێڵراوە، تاوەکو ئێستا کۆڵانەکانی بە هاوین تەپوتۆز و بە زستان قوڕ و چڵپاون.
لێدوانی فەرمی: عەلی خورشید، سەرۆکی شارەوانی کفری بە ئاڤای وت: بەهۆی نەبوونی پارە و قەیرانی دارایییەوە نەمانتوانیوە پارە بۆ کۆمپانیای جێبەجێکار سەرف بکەین بۆیە کارەکانی ڕاگرتووە.
چارەسەر: سەرۆکی شارەوانی کفری لەڕێگەی ئاڤاوە بەڵێنی دا، خۆی لەگەڵ خاوەنی کۆمپانیاکە قسە بکات، بۆ ئەوەی لەسەر ئەرکی خۆی دەست بە کارکردن بکاتەوە و پڕۆژەکە تەواو بکات، تا ئەو کاتەی پارە دەبێت ئینجا بۆی خەرج بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەوڵی زیادکردنی پشکی نەوتی خۆی لە ئۆپیک دەدات
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی: دوورکەونەوە لە خواردنەوە کحولییەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کاروان حەلاق مەقامێکی کوردی لە فێستیڤاڵێکی هۆڵەندا دەچڕێت
23 کانوونی یەکەم

پەیوەند جاف بە دوو بەرهەمی نوێ و کۆنسێرتێک پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکات
23 کانوونی یەکەم

"گوڵچین"؛ نوێترین بەرهەمی هاوبەشی هێمن حوسێن و ماهیر ئەمین بڵاودەکرێتەوە
23 کانوونی یەکەم

ئۆتۆمبێلە چینییەکان؛ ئامرازی نوێی سیخوڕیی پەکین بەسەر بەکارهێنەراندا
23 کانوونی یەکەم
شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەوڵی زیادکردنی پشکی نەوتی خۆی لە ئۆپیک دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هادی عامری ناوەڕۆکی گفتوگۆکانی لەگەڵ شاندی پارتی ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاپۆرتێکی ئەمریکی: سەردەمی گازی ئێران لە عێراق کۆتایی هات





