
هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، وردەکاری گفتوگۆکانی لەگەڵ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرا دەکات و دەڵێت "ئامانجی سەردانەکەی شاندی پارتی بۆ بەغدا تەنیا پرسی پێکهێنانی حکومەت نەبووە، بەڵکو گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشە بنەڕەتییەکانی عێراق بوو.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی، لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کۆبووەوە، یەکێک لە تەوەرە هەرە گرنگەکانی کۆبوونەوەکە پەلەکردن بوو لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزی بنکە فراوان.
لێدوانی فەرمی: هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، ڕایگەیاند: دەبێت حکومەتی داهاتوو حکومەتی هەمووان بێت و هەمووان بەرپرسیارێتییەکەی هەڵبگرن، بۆ ئەوەی لە کارەکانی سەرکەوتوو بێت.
سەبارەت بە کاندیدی سەرۆکوەزیران، عامری ئاماژەی بەوە کرد، ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی شیعە و "چوارچێوەی هەماهەنگی" و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەگەنە چارەسەر.
ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ بژاردەیەکمان لەبەردەم نییە جگە لە پابەندبوون بە وادە دەستوورییەکان، چونکە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی چیتر دانیشتنی کراوە نەماوە، بڕیاریش وایە تا 29 ـی ئەم مانگە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکانی یەکلا بکرێتەوە، پاشان هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و ڕاسپاردنی کاندیدی کوتلەی گەورە بۆ پێکهێنانی حکومەت ئەنجام بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: وەڵاممان بۆ هەر هەڕەشەیەک تووندتر و بەرفراوانتر دەبێت





