ئێران: ئەمریکا لەژێر ناوی دیپلۆماسیدا دەیەوێت داواکارییەکانی بەسەرماندا بسەپێنێت

شەیری بکە لە:
ئێران: ئەمریکا لەژێر ناوی دیپلۆماسیدا دەیەوێت داواکارییەکانی بەسەرماندا بسەپێنێت

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕەخنەی تووند لە سیاسەتەکانی ئەمریکا دەگرێت و دەڵێت واشنتن دەیەوێت لە بەرامبەر دانوستان دەستبەرداری مافە نێودەوڵەتییەکانمان بین.

وێنە گەورەکە: ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕژدن لەسەر ئەوەی ئێران دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکەی ببێت، بەڵام ئەو وڵاتە بە تووندی ئەو داواکارییە ڕەت دەکاتەوە.

بڵاوکراوەی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پێگەی خۆی لە ئێکس ڕایگەیاند، واشنتن پێناسەیەکی نوێی بۆ دیپلۆماسی داهێناوە کە بریتییە لە، ئێمە ئامادەین بۆ دانوستانی مانادار، بەڵام ئێوە دەبێت دەستبەرداری مافە نێودەوڵەتییەکانتان بن. ئەم جۆرە مامەڵەیەی ئەمریکا دانوستان نییە، بەڵکو سەپاندە.  ڕایگەیاند، جیهان شایەتی ئەوە بوو کاتێک ئێمە خەریکی دانوستان بووین، ئەمریکا بژاردەی هێرشکردنە سەر گەلی ئێمەی هەڵبژارد و دیپلۆماسیی تێکدا.

عێراقچی جەختی لە هەڵوێستی وڵاتەکەی کردەوە و وتی، وەک هەمیشە کارمان کردووە، بەرگریمان کردووە و ڕووبەڕووی ئەوانە بووینەتەوە کە هێرشیان کردووەتە سەرمان، هەروەها وامان کردووە کە پەشیمان ببنەوە.

لە کۆتاییدا عێراقچی وتی، پێویستە ئەمریکا هەوڵی دیپلۆماسییەکی ڕاستەقینە و ڕاستگۆیانە بدات، لەبری ئەوەی هەوڵی هەڵخەڵەتاندنی جیهان بدات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ