عێراق هەوڵی زیادکردنی پشکی نەوتی خۆی لە ئۆپیک دەدات

شەیری بکە لە:
عێراق هەوڵی زیادکردنی پشکی نەوتی خۆی لە ئۆپیک دەدات

دیمەنی کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق. وێنە؛ ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

حکومەتی عێراق کار دەکات بۆ زیادکردنی هەناردەی نەوت بە بڕی 300 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەمەش ساڵانە تا 10 ملیار دۆلار بۆ داهاتی وڵات زیاد دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: عێراق وەک دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نێو ڕێکخراوی ئۆپیک، توانای بەرهەمهێنانی زیاتری لەو پشکە هەیە کە ئێستا بۆی دیاریکراوە. بەهۆی زیادبوونی پابەندییە داراییەکانی ناوخۆ و خەرجییەکانی بودجە، بەغدا دەیەوێت بە شێوەیەکی پلەبەندی (نێوان 150 بۆ 300 هەزار بەرمیل) ئاستی بەرهەمهێنانی بەرز بکاتەوە.

لێدوانی فەرمی: مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: "ئەم زیادکردنە دەبێتە هۆی دابینکردنی داهاتێکی زیادە کە ساڵانە لەنێوان چوار بۆ دە ملیار دۆلار دایە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجە و کەمکردنەوەی پەنابردن بۆ قەرزی دەرەکی."

لەلایەکی دیکەوە: ڕەزامەندی "ئۆپیک پڵەس" لەسەر داواکەی عێراق بەندە بە کۆدەنگی وڵاتانی ئەندام و پاراستنی سەقامگیری نرخی نەوت، تا کاریگەری نەرێنی لەسەر هاوسەنگی بازاڕی جیهانی دروست نەبێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕاوێژکارەکەی سوودانی جەختدەکاتەوە کە زیادکردنی نەوت تەنیا دەرفەتێکی کاتییە بۆ کەمکردنەوەی گوشارە داراییەکان؛ چارەسەری بنەڕەتی عێراق لە چاکسازیی ئابووری، هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و کەمکردنەوەی پشتبەستنی تەواوە بە نەوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ