ئاڤای خەڵک؛ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی پیرزینی هەولێر کێشەی تێکەوتووە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

فەرمانبەرانی کۆمەڵگەی پیرزینی هەولێر چەند مانگێکە ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە، بەڵام لە هیچ شوێنێک زەوی نییە پێیان بدرێت.

کێشەی سەرەکی: فەرمانبەرانی کۆمەڵگەی پیرزین کە ژمارەیان 400 فەرمانبەری مەدەنی و سەربازین، پەیوەندییان بە ئاڤاوە کردووە، داوا دەکەن هاوشێوەی فەرمانبەرانی ناو هەولێر لە ڕێگای دهۆک زەوییان پێ بدرێت.

لێدوانی فەرمی: مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر بە ئاڤای وت: لەناو پیرزین و چواردەوری هیچ زەوییەکی بەتاڵ نەماوە، ویستمان لە بەحرکە زەوییان پێبدەین، بەڵام ئێستا لەوێش کێشەمان هەیە و 870 پارچە زەویمان کەمە بۆ فەرمانبەرانی ئەو سنوورە، ئێستا دڵنیابووینەتەوە لە بەحرکەش ناتوانین پێیان بدەین.

چارەسەر: مەریوان هادی دەڵێت: بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە قسەی لەگەڵ وەزیری شارەوانی کردووە، بەڵێنی داوە فەرمانبەرانی پیرزین و شاوێس و مەلائۆمەر بە یەک پاکێج بخرێنە سەر سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، واتا شارەوانی ناوشار، ئیتر ئەوانیش هاوشێوەی فەرمانبەرانی سەنتەری هەولێر زەوییان پێدەدرێت.

تاوەکو ئێستاش فەرمانبەرانی ناوشار لە رێگای دهۆک و چەند شوێنێکی تر زەوییان پێدراوە، بۆ فەرمانبەرانی پیرزینیش بڕیار نەدراوە لە کوێی پێیان بدرێت، دەبێت دیراسە بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ