گەشتیاران بە مۆبایلی کلاسیکەوە ڕوو لە ئەمریکا دەکەن و هۆكارەكەش ئاشكرا دەكرێت
- هەواڵ
- 24 کانوونی یەکەم

دیمەنی مۆبایلێکی کلاسیک
ئاڤا نیوز
بەهۆی تووندبوونی ڕێکارە ئەمنییەکان لە خاڵە سنوورییەکانی ئەمریکا، دیاردەیەکی نوێ لەنێوان گەشتیاراندا سەری هەڵداوە و لە جیاتی مۆبایلە پێشکەوتووەکان گەشتیاران ڕوو لە بەکارهێنانی مۆبایلی کلاسیکی دەکەن.
وێنە گەورەکە: بەکارهێنانی مۆبایلی کلاسیک وەک تاکتیکێک لەلایەن گەشتیارانەوە بۆ پاراستنی تایبەتمەندی و زانیارییە کەسییەکان لەژێر چاودێری وردی کارمەندانی سنووری ئەمریکا پەیڕەو دەکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئەمریکا، کارمەندانی گومرگ و پاراستنی سنوورەکانی ئەمریکا دەتوانن بەبێ فەرمانی دادگا، داوای کۆدی مۆبایلی گەشتیاران بکەن و پشکنین بۆ وردەکاریی ژیانیان لە نامە و وێنەکانەوە تا دەگاتە ئیمەیڵ و هەژمارەکانی سۆشیاڵ میدیا بکەن. ئەم دەسەڵاتە وای کردووە گەشتیاران هەست بە نائارامی بکەن و پەنا بۆ ڕێگەی جیاواز ببەن بۆ ئەوەی بابەتە پەیوەندیدارە تایبەتەکانیان بپارێزێن.
زانیاریی زیاتر: گەشتیاران مۆبایلە پێشکەوتووەکانیان لە ماڵەوە بەجێدەهێڵن یان هەموو زانیارییەکانی دەسڕنەوە و لەگەڵ مۆبایلە پێشکەوتووەکەیان کە هیچ شتێکی تێدانەماوە مۆبایلێکی کلاسیکی کە چەند ژمارەیەکی پێویستی تێدایە دەبەنە ئەمریکا، دوای چوونە ناو سنووری ئەمریکا مۆبایلەکانیان دەخەنەوە کار و لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە زانیارییەکانیان دەگەڕێننەوە بۆ ناو مۆبایلەکانیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر گەشتیارێک ڕەتیبکاتەوە لەلایەن کارمەندانی گومرگ و پاراستنی سنوورەکانی ئەمریکا مۆبایلەکەی بپشکێندرێت ئەوە دەسەڵاتیان پێدراوە ڕێگە نەدەن گەشتیارەکە بچێتە ناو ئەمریکا و بینێرنەوە بۆ وڵاتەکەی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
زێلێنسکی هەوڵێکی ئەمریکا لەبارەی جەنگی وڵاتەکەی و ڕووسیا ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
حزبی دەعوە: چوارچێوەی هەماهەنگی هێشتا سوورە لەسەر کاندیدکردنی مالیکی
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت ئامادە نابێت و مالیکیش ناکشێتەوە




