حزبی دەعوە: چوارچێوەی هەماهەنگی هێشتا سوورە لەسەر کاندیدکردنی مالیکی

شەیری بکە لە:
حزبی دەعوە: چوارچێوەی هەماهەنگی هێشتا سوورە لەسەر کاندیدکردنی مالیکی

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز

حزبی دەعوەی ئیسلامی پابەندبوونی چوارچێوەی هەماهەنگی بە کاندیدکردنی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپات دەکاتەوە و سەرجەم دەنگۆکانی کشانەوەی ڕەت دەکاتەوە.

لێدوانی فەرمی: ئەبو میساق مەساری، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، پێش کۆبوونەوەی "هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت"، لایەنە شیعەکان پرسی سەرۆککۆمار تاووتوێ دەکەن. ئاماژەی بەوەش کرد ئەگەر کورد لەسەر کاندیدێکی هاوبەش ڕێکنەکەون، پەرلەمانتارانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە دەنگدان بۆ کاندیدی سەرۆککۆمار سەرپشک دەکرێن.

- هاوکات، باس لە گفتوگۆی نهێنی بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەیەکی بێلایەن یان "کاندیدی سازان" دەکرێت، بەو مەرجەی کەسایەتییەکە بە ڕەزامەندی و متمانەی خودی مالیکی دیاری بکرێت.

بۆچی گرنگە: ئەم مشتومڕانە لە کاتێکدایە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەڵوێستێکی تووندی نیشان داوە. بەپێی ئاژانسی بلومبێرگ، واشنتن هۆشداری داوەتە بەرپرسانی عێراق کە ئەگەر نووری مالیکی ببێتە سەرۆکوەزیران، ڕەنگە ئیدارەی ترەمپ سزای ئابووری بەسەر عێراقدا بسەپێنێت.

زانیاریی زیاتر: مالیکی هێشتا لەسەر هەڵوێستی خۆی بەردەوامە و ڕایدەگەیەنێت کە دیاریکردنی سەرۆکوەزیران پرسێکی نیشتمانییە و تەنیا پەیوەندی بە ئیرادەی گەل و دامەزراوە دەستوورییەکانەوە هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ