زێلێنسکی هەوڵێکی ئەمریکا لەبارەی جەنگی وڵاتەکەی و ڕووسیا ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
زێلێنسکی هەوڵێکی ئەمریکا لەبارەی جەنگی وڵاتەکەی و ڕووسیا ئاشکرا دەکات

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا

ئاڤا نیوز

ئەمریکا خشتەیەکی کاتیی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا دیاریکردووە و دەیەوێت لە هاوینی ئەمساڵدا کۆتایی بەو جەنگە بهێنێت.

لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، ئەمریکا دەیەوێت پلانێکی تۆکمە بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی لە هاوینی ئەمساڵدا ڕووسیا و ئۆکرانیا ڕێکبکەون و کۆتایی بە جەنگی چەند ساڵەی نێوانیان بهێنن.

- سەرۆکی ئۆکرانیا ئاشكراکرد، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ پێشنیارێکیان خستووەتە بەردەم شاندی دانوستانەکانی هەردوولا و بە سەختی گوشار دەکات بۆ ئەوەی هەردوولا پابەند بکات و ئەوەی لە توانایدا بێت دەیکات بۆ ئەوەی کۆتایی بە جەنگەکە بهێنێت.

- زێلێنسکی دەشڵێت، ''نابێت ساویلکە بین''، بە ڕای سەرۆکی ئۆکرانیا هۆکاری ئەوەی کە ترەمپ دەیەوێت لە هاویندا جەنگەکە ڕابگرێت، ئەوەیە کە لەو نزیکانەدا هەڵبژاردنی کۆنگرێسی ئەمریکا دەست پێ دەکات و دوای ئەوە ئەولەویەتەکانی واشنتن گۆڕانکاری بەسەریاندا دێت.

باکگراوند: دوای ئەوەی گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا لە ئەبوزەبی کۆتایی هات، سەرۆکی ئۆکراینا باسی لەوە کرد، ئەمریکا پێشنیازی کردووە گەڕی داهاتووی گفتوگۆ سێ قۆڵییەکەی نێوانیان، لە شاری مەیامی ویلایەتی فلۆریدا لە ئەمریکا بەڕێوەبچێت و زێلێنسکیش ڕەزامەندی لەسەر ئەوە دەربڕیوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ