دەستەبەری کۆمەڵایەتی: هەر خاوەنکارێک کار بە کرێکاری خۆماڵی نەکات دۆسیەکەی دەبەینە دادگا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

کارکردنی ژمارەیەک کرێکار لە پرۆژەیەک
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەڵێت، ئێستا زۆربەی خاوەنکاران لە هەرێمی کوردستان کار بە کرێکاری ناوخۆیی دەکەن، هۆشداریش دەداتە ئەو خاوەنکارانەی کە کار کرێکاری خۆماڵی ناکەن.
وێنە گەورەکە: لەماوەی ڕابردوودا لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڕیار دەرچوو کە پێویستە خاوەنکار بە ڕێژەی 75% کرێکارەکانی ناوخۆیی بن و 25% كرێكاری بیانی بن.
لێدوانی فەرمی: مەریوان بەگۆک، بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەریی کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای گووت، "هەرچەندە ئامارێکی دیاریکراومان لەبەردەست نییە، بەڵام زۆربەی خاوەنکاران تا کۆتایی ساڵی 2025 بڕیارەکەیان جێبەجێ کردووە، سەرباری ئەوەش هێشتا خاوەنکار هەیە بڕیارەکەی وەکو پێویست جێبەجێ نەکردووە".
- هۆشداریش دەدات ئەو خاوەنکارانەی بڕیارەکە جێبەجێ ناکەن، ڕێککار و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت تادەگاتە ئەوەی کەیسەکانیان ڕووبەڕووی دادگا بکرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستە لێژنەکانی پشکنین، چاودێری و هەڵسەنگاندن بۆ ئەو خاوەنکارانە دەکەن کە ویستی جێبەجێکردنی بڕیارەکەیان نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیاری 172ـی تایبەت بە مسۆگەرکردنی مافی کار بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و پابەندکردنی خاوەنکاران بە کارپێکردنی ڕێژەی 75%ـی هێزی دەستی کاری ناوخۆیی، وەک بڕیارێکی نیشتیمانی لە 2022-9-20 دەرچووە.
- ئەوکات ماوەی یەک ساڵ کات بە هەموو خاوەنکارێک درا لە دەستپێکی 2023 تا دەستپێکی 2024 پێویستە خۆیان لەگەڵ ئەو بڕیارە بگونجێنن، ئەو خاوەنکارانەی کە توانای جێبەجێکردنی بڕیارەکەیان نەبوو، بۆیان هەبوو داواکارییەک پێشکەش بکەن کە پێویستیان بە ماوەی زیاتر هەیە بۆئەوەی بڕیارەکە جێبەجێ بکەن.
زانیاریی زیاتر: بەمەبەستی چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕیارەکە، لیژنەیەکی باڵای بەدواداچوون پێکهێنرا و داواکاریی گشتی و دامەزراوە فەرمییەکان ڕاسپێردران کە پاڵپشت بن و ڕێککاری پێویست بگرنەبەر بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
نەتەنیاهۆ سەبارەت بە ئێران شەش داواکاری لە ئەمریکا هەیە
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ جوانیی دەربەندی دزڵی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
35 خولەک لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
نەتەنیاهۆ سەبارەت بە ئێران شەش داواکاری لە ئەمریکا هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی هەوڵێکی ئەمریکا لەبارەی جەنگی وڵاتەکەی و ڕووسیا ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حزبی دەعوە: چوارچێوەی هەماهەنگی هێشتا سوورە لەسەر کاندیدکردنی مالیکی






