ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی: دوورکەونەوە لە خواردنەوە کحولییەکان
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی چەند کەسێک لەکاتی خواردنەوەی کحول لە سەری ساڵ
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداریی دەدات لە زیادەڕۆیی خواردنەوە کحولییەکان بە تایبەت لەکاتی ئاهەنگەکانی کریسمس و سەری ساڵ، دەڵێت لە هەر سێ کەسی ئالوودەی خواردنەوە کحولییەکان یەکێکیان گیان لە دەست دەدات.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای هۆشداریی ساڵانەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ناسراو بە (WHO)، بۆ دوورکەوتنەوە لە زیادەڕۆیی خواردنەوە کحولییەکان، خەڵکێکی زۆر لە جیهان پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان نابن، بەگوێرەی نوێترین ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوەکە، زۆرترین گیان لە دەستدانەکان، لە کاتی زیادەڕۆییە لە خواردنەوە کحولییەکان، بە تایبەت لە ئاهەنگەکانی کریسمس و سەری ساڵ.
لێدوانی فەرمی: کارینا فێریرا بۆرخێس، ڕاوێژکاری هەرێمی پرۆگرامی کحول و ماددە هۆشبەرەکان لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی - ئەوروپا، دەڵێت: خواردنەوە کحولییەکان زیانبەخشن، جەستە تووشی ژەهراویبوون دەکەن، هۆکارە بۆ تووشبوون بە حەوت جۆری شێرپەنجە.
لەلایەکی دیکەوە: رێکخراوەکە لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ئاماژەی بەوەداوە، خواردنەوە کحولیەکان هۆکارن بۆ زیادبوونی ڕووداوەکانی برینداربوون، سووتان، ژەهراویبوون و توندوتیژیی نێوان کەسەکان.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی نوێترین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، تەنیا لەو شوێنانەی "WHO" لە هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپا دەستی پێگەیشتووە، لە هەر سێ کەسی ئالوودەی خواردنەوە کحولییەکان، یەکێکان گیان لە دەستدەدات.
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی ئامارەکانی ئۆفیسی WHO لەو هەرێمانەی ئەوروپا، کە ڕێکخراوەکە دەستی پێگەیشتووە، لە شەش ساڵی رابردوو، 26 هەزار و 500 کەس، بەهۆی خواردنەوە کحولیەکان گیانیان لە دەستداوە، 40%ـی ئەو کەسانەی مردوون بەهۆی زیادەڕۆیی لە خواردنەوە کحولییەکان بووە، لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژهەڵات، زیاتر لە 50%ـی مردنەکان بەهۆی کحول یان خواردنەوەی کحولەوە بووە، لە ووڵاتانی ڕۆژئاوا و باشووری ئەوروپا لە 20% بووە، بەگشتی لە وڵاتانی ئەوروپا، خواردنەوەی کحول ساڵانە دەبێتە هۆی مردنی نزیکەی 800 هەزار کەس، لە هەر 11 حاڵەتی بێهۆشبوونیش کەسێک دەمرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 47 خولەک لەمەوپێش
عێراق هەوڵی زیادکردنی پشکی نەوتی خۆی لە ئۆپیک دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکی ئیمام حەمەی تازە لە کفری کێشەی خزمەتگوزاریی هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کاروان حەلاق مەقامێکی کوردی لە فێستیڤاڵێکی هۆڵەندا دەچڕێت
23 کانوونی یەکەم

پەیوەند جاف بە دوو بەرهەمی نوێ و کۆنسێرتێک پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکات
23 کانوونی یەکەم

"گوڵچین"؛ نوێترین بەرهەمی هاوبەشی هێمن حوسێن و ماهیر ئەمین بڵاودەکرێتەوە
23 کانوونی یەکەم

ئۆتۆمبێلە چینییەکان؛ ئامرازی نوێی سیخوڕیی پەکین بەسەر بەکارهێنەراندا
23 کانوونی یەکەم
شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 کانوونی یەکەم
- تەندروستی
- 22 کانوونی یەکەم
ڕێگەیەکی سروشتیی بۆ كۆنترۆڵكردنی شەكرەی خوێن بەبێ دەرمان
- تەندروستی
- 22 کانوونی یەکەم
"ڤەیپ" کێشان تووشی شێرپەنجەی کردم تکایە لێی دووربکەونەوە





