پێش سەری ساڵ ڕێككەوتنی سەربازیی نێوان حكومەتی سووریا و هەسەدە ڕادەگەیێنرێت

شەیری بکە لە:
پێش سەری ساڵ ڕێككەوتنی سەربازیی نێوان حكومەتی سووریا و هەسەدە ڕادەگەیێنرێت

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە

ئاڤا نیوز

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان، بە سەرپەرشتی و گوشاری ئەمریکا، بڕیارە ڕێککەوتنێکی سەربازی نێوان حکومەتی سووریا و هەسەدە لە نێوان 27 بۆ 30ـی ئەم مانگەدا لە دیمەشق ڕابگەیێنرێت.

بڵاوکراوەی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئاگادار کە قسەی بۆ تەلەڤزیۆنی سووریا کردووە، ئاماژە بەوە دەدات ڕێککەوتنەکە یەکخستنی 90 هەزار ئەندامی هەسەدە و ئاسایش لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆی سووریا لەخۆدەگرێت. هاوکات بڕیارە سێ لیوای سەربازی بۆ هەسەدە لە پارێزگاکانی ڕەققە، دێرەزوور و حەسەکە تەرخان بکرێن کە سەر بە وەزارەتی بەرگری بن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەڕای ئەم پێشکەوتنانە، هێشتا چەند خاڵێکی جێی ناکۆکی ماونەتەوە، لەوانە؛ چوونە ژوورەوەی سوپای سووریا بۆ ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵات، دیاریکردنی پلە و پۆستەکانی هەسەدە لە وەزارەتەکان و میکانیزمی بڕیاردانی سەربازی. هەسەدە داوا دەکات سەرکردە سەربازییەکانی لیواکان لەلایەن خۆیانەوە دیاری بکرێن و دژی چوونە ژوورەوەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەتە بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی.

باکگراوند: ڕۆژی 10ـی ئاداری ئەمساڵ، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد کە بەپێی ڕاگەیێنراوی سەرۆکایەتیی سووریا، هەموو دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی سەر بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی کوردی لە چوارچێوەی دەوڵەتی سووریادا یەکدەخرێن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ