لە کوردستان لەسەر دوو ئاست ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە گەشتیاران کراوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی ئامادەکاری لای قەڵای هەولێر
ئاڤا نیوز
پێشبینی دەکرێت، لە پشووی سەری ساڵ زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکات، بۆ ئەم مەبەستە لەسەر ئاستی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت ئامادەکاری تەواو کراوە.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژی فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات، بایەخی تایبەتی بە کەرتی گەشتیاری داوە، ئەمەش وایکردووە ژێرخانی گەشتیاری گەشەی بەرچاو بکات و ژمارەی ئەو گەشتیارانەی ساڵانە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن، ڕوو لە زیاد بوون دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم عهبدولمهجید، گوتهبێژی دهستهی گهشتوگوزاری ههرێمی كوردستان بە ئاڤای گوت: بۆ پێشوازی لە گەشتیاران، ئامادەکاری تەواومان کردووە، ئامادەکارییەکانیش لەسەر دوو ئاستن:
یەکەم؛ لەسەر ئاستی کەرتی حکومی، لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان وەک گەشتوگوزار، پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، ئیدارەی خۆجێی شار و شارۆچکەکان، وەزارەتی ناوخۆ، پۆلیس، ئاسایشی بازگەکان هەماهەنگی تەواو کراوە، چەند لیژنەیەکیشمان هەیە سەردانی ناوچە گەشتیارییەکان دەکەن و چاودیری دۆخەکە دەکەن.
دووەم؛ لەسەر ئاستی کەرتی تایبەت، لەگەڵ کۆمەڵەی چێشتخانە و میوانخانەکان هەماهەنگی تەواو کراوە، تەواوی بنکە گەشتیارییەکان لە ڕۆژانی پشوو کراوە دەبن.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان، بەشێک لە شەقام، شوێنە گشتییەکان، بنکە گەشتیارییەکان، ڕازاندنەوەیان بۆ کراوە، ژمارەیەک لە چالاکییەکان لە شوێنە جیاوازەکان دەستیان پێکردووە، وەک فێستیڤاڵ و چالاکی هونەری، کولتووری، فەرهەنگی، گەشتیاری.
هەنگاوی داهاتوو: لە زۆربەی بنکە گەشتیارییەکان ئامادەکاری کراوە و بەبۆنەی سەری ساڵ ئاهەنگ و چالاکی تایبەت بە سەری ساڵ لەلایەن کەرتی تایبەتەوە ئەنجام دەدرێن.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: دەستەی گەشتوگوزار پێشبینی دەکات لە پشووی سەری ساڵ زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن.
ساڵانە لە جەژن و بۆنەکان لە لایەن ئاسایشی بازگەکان ئاسانکاری تەواو دەکرێت بۆ هاتنە ناوەوەی گەشتیاران، بۆ ئەمەش ڕێکاری ئیداری و ئەمنی تایبەت جێبەجێ دەکرێت.
ژمارەکان وا دەڵێن: لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە سێ هەزار شوێن و بنکەی گەشتیاری وەک (هۆتێل، مۆتێل، ڕێستورانت، کافتریای گەشتیاری، کۆمەڵگای گەشتیاری، شوێنی سرووشتی گەشتیاری) هەن بەمشێوەیە:
480 هۆتێل
282 مۆتێل
44 کۆمەڵگای گەشتیاری
20 گوندی گەشتیاری
نزیکەی هەزار ڕێستورانت و خواردنی خێرا
نزیکەی 700 کافتریا
28 شاری یاری
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 45 خولەک لەمەوپێش
کۆمپانیای سۆمۆ: ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا سێ مانگ درێژ كراوەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەتەمەنترین سەربازی جیهان چاوەڕێی خانەنشینبوونە؛ تەمەنی 102 ساڵە و 78 ساڵە سەربازە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کیم جۆنگ ئون هەڕەشەی ئەتۆمی لە ئەمریکا و کۆریای باشوور دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کاروان حەلاق مەقامێکی کوردی لە فێستیڤاڵێکی هۆڵەندا دەچڕێت
23 کانوونی یەکەم

پەیوەند جاف بە دوو بەرهەمی نوێ و کۆنسێرتێک پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکات
23 کانوونی یەکەم

"گوڵچین"؛ نوێترین بەرهەمی هاوبەشی هێمن حوسێن و ماهیر ئەمین بڵاودەکرێتەوە
23 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
ڕووفاتی 70 قوربانیی کۆمەڵکوژیی بادۆش ڕادەستی کەسوکاریان دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
تورکیا 115 گومانلێکراو دەستگیر دەکات؛ پلانیان بۆ هێرشی سەری ساڵ هەبوو
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: لەگەڵ حکومەتی سووریا گەیشتینە لێکتێگەیشتن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عامر فایز: بە دووری دەزانم لە یەکەم دانیشتن سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرێت





