تورکیا 115 گومانلێکراو دەستگیر دەکات؛ پلانیان بۆ هێرشی سەری ساڵ هەبوو

شەیری بکە لە:
تورکیا 115 گومانلێکراو دەستگیر دەکات؛ پلانیان بۆ هێرشی سەری ساڵ هەبوو

دیمەنی شەقامی ئیستیقلال لە شەوی سەری ساڵ. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

دەسەڵاتدارانی تورکیا دەستگیرکردنی 115 گومانلێکراوی داعشیان ڕاگەیاند، کە پلانیان هەبووە لە کاتی ئاهەنگەکانی کریسمس و سەری ساڵدا، هێرش بکەنە سەر چەند ئامانجێکی دیاریکراو.

چیرۆکی سەرەکی: دەسەڵاتدارانی تورکیا دەستگیرکردنی 115 کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندی بە ڕێکخراوی داعش ڕاگەیاند، کە بە وتەی ئەوان پلانیان هەبووە لە کاتی ئاهەنگەکانی کریسمس و سەری ساڵدا لەو وڵاتەدا هێرشی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نوسینگەی داواکاری گشتیی ئیستەنبووڵ لە ڕاگەیێنراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، پۆلیسی ئیستەنبووڵ زانیاری وردی دەستکەوتووە کە ئەندامانی داعش پلانیان داناوە لە کاتی جەژنەکانی کۆتایی ساڵدا هێرش بکەنە سەر ئامانجە جیاوازەکان.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ڕاگەیێنراوەکە، هێزەکانی پۆلیس لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراواندا هەڵیانکوتاوەتە سەر 124 شوێنی جیاواز لە ئیستەنبووڵ. لە ئەنجامی ئەم هەڵمەتەدا 115  گومانلێکراو لە کۆی ئەو 137  کەسەی فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە دەستگیرکراون.

زانیاریی زیاتر: هەر لەو ئۆپەراسیۆنانەدا، پۆلیس دەستی بەسەر چەندین پارچە چەک و بڕێکی زۆر تەقەمەنیدا گرتووە کە بڕیار بووە لە هێرشەکاندا بەکاربهێنرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ