لە ئەمساڵدا زیاتر لە 170 پرۆژەی ڕێگاوبان لە کوردستان جێبەجێکراون

شەیری بکە لە:
لە ئەمساڵدا زیاتر لە 170 پرۆژەی ڕێگاوبان لە کوردستان جێبەجێکراون

دیمەنی جووتسایدی حاجی ئۆمەران

ئاڤا نیوز

لە ساڵی 2025 وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان 172 پرۆژەی ڕێگاوبان بە گوژمەی زیاتر لە 92 ملیار دینار جێبەجێ کردووە.

وێنە گەورەکە: سەڕەرای هەبوونی قەیرانی دارایی و ئەو کێشە و گرفتانەی حکومەتی فیدراڵ بۆ بودجەی کوردستان دروستی کردوون، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بووە لە دروستکردنی ڕێگای نوێ و نۆژەنکردنەوەی ڕێگا کۆنەکان، لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتیان، لە ماوەی ئەو ساڵە 640 کیلۆمەتر ڕێگای نوێ خراوەتە خزمەت هاووڵاتیان.

لێدوانی فەرمی: د. ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤای ڕاگەیاند، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی کوردستان، سەڕەرای بوونی قەیرانی دارایی و ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووی بووەتەوە، بە تایبەتی کێشەکانی حکومەتی فیدراڵ بۆ بودجە دروستی کردووە، وەکو پێویستە پارە نادات و داهاتی ناوخۆ لە کوردستان وەردەگرێت بۆ پێدانی مووچە، بەڵام لەماوەی ئەو ساڵە 172 پڕۆژەی ڕێگاوبان بە بودجەی گشتی 92 ملیار و 463 ملیۆن دینار لە کوردستان جێبەجێ کردووە.

زانیاریی زیاتر: د. ئاگرین عەبدوڵڵا گوتیشی، لەماوەی ئەو ساڵە 640 کیلۆمەتر ڕێگاوبانمان خستووەتە خزمەت هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان، ئەم پڕۆژانە لەسەر سێ جۆر بودجە جێبەجێ کراون:  

٠ بودجەی وەبەرهێنان 

٠ بودجەی ئاسایی 

٠ بودجەی داهاتی وێستگەکانی کێش

ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پلانێکی 10 ساڵی بۆ دروستکردنی سەرجەم ڕێگاوبانە دەرەکییەکانی کوردستان داناوە، بەپێی پلانەکە نزیکەی 1400 کیلۆمەتری دیکەی ڕێگاوبان پێویستە لە هەرێمی کوردستان تەواو بکرێت، ئەمەش نزیکەی 10 تریلیۆن دیناری پێویستە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ