بە تۆمەتی سیخوڕێکردن بۆ ئێران، ئیسرائیل هاووڵاتییەکی دەستگیر دەکات

شەیری بکە لە:
بە تۆمەتی سیخوڕێکردن بۆ ئێران، ئیسرائیل هاووڵاتییەکی دەستگیر دەکات

ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز  

 

دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل دەستگیرکردنی کەسێکیان ڕاگەیاند کە گومانی لێ دەکرێت لەژێر ڕێنمایی هەواڵگریی ئێراندا کاری کردبێت. 

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: تۆمەتبارەکە  پیاوێکی تەمەن 40 ساڵان و دانیشتووی شاری (ڕیشۆن لێتسیۆن)ـە.  لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی پۆلیسی ئیسرائیل و دەزگای ئاسایشی ناوخۆ (شاباک) دەستگیر کراوە. تۆمەتبارە بەوەی وێنەگرتنی ماڵی نەفتالی بێنیت، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل و لە بەرامبەر بڕە پارەیەکدا بۆ لایەنی ئێرانی ناردووە.

 

لەلایەکی دیکەوە: چەند ڕۆژێک پێشتر ئێران هاووڵاتییەکی خۆی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا.

 

ئەمەش بزانە: ئەمە یەکەمین حاڵەت نییە و لە مانگی ئایاری ئەمساڵیشدا گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ بە هەمان تۆمەت دەستگیر کرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ