دیارترین کاندیدی سوننەکان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەرێمی کوردستان

شەیری بکە لە:
دیارترین کاندیدی سوننەکان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەرێمی کوردستان

موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم

ئاڤا نیوز

 

موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم و دیارترین کاندیدی سوننەکان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتە هەرێمی کوردستان، هاوپەیمانێتییەکەش دەڵێت، ئامانجی سەردانەکە بۆ دروستکردنی هەماهەنگیی و کاری پێکەوەییە بۆ قۆناغی داهاتوو.

 

بۆچی گرنگە: لەناو سوننەکاندا تەنیا موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم و محەممەد حەلبوسی سەرۆکی حیزبی تەقەدووم کورسی پێویستیان بۆ کێبەرکێی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان هەیە، سامەڕائی لەناو شیعەکان و کورد و زۆرینەی لایەنە سونیەکاندا ڕەزامەندییەکی زیاتری لەسەرە و وەک بەهێزترین کاندید بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ناوی دەهێنرێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: هاوپەیمانیی عەزم لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکەیان لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە بە سەردانێک گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان، لە سەردانەکەشیدا بۆ سلێمانی، موسەننا سامەڕائی و شاندی یاوەری لەگەڵ سەرکردەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبنەوە.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەم سەردانەدا باس لە پێشهاتەکانی قۆناغی داهاتوو و پێویستی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لایەنە سیاسییەکان دەکرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ