وەزارەتی کارەبا: دوایین زستانە کێشەی پچڕانی کارەبا ڕووبدات

شەیری بکە لە:
وەزارەتی کارەبا: دوایین زستانە کێشەی پچڕانی کارەبا ڕووبدات

دیمەنی شاری هەولێر لە شەودا

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی کارەبا لە ڕوونکردنەوەیەکدا سوپاسی پشوودرێژیی هاونیشتمانیان دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ئەمساڵ دوایین زستان دەبێت کێشەی پچڕانی کارەبا ڕووبدات.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر، بەرهەمهێنانی 250 ملیۆن پێ سێجا گاز کەمی کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی هەزار مێگاوات کارەبا.

 

ڕاگەیێنراوەی فەرمی: وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە، تیایدا هاتووە؛ لە بەردەوامیدان بە چالاکییەکانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی غازی سرووشتی و کارەبا و سازدانەوە لە تۆڕی کارەبای نیشتمانی لەپێناو دابینکردنی کارەبا بە باشترین شێوە. ئەم چالاکییانە كێشەی 30 ساڵەی کارەبا بەیەکجاری بنەبڕ دەکەن، و ئەمە دوایین وەرزی زستان دەبێت کێشەی پچڕانی کارەبا ڕووبدات.  

 

- ئێستا 70٪ی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێری پڕۆژەی ڕووناکییان پێگەیشتووە و تاوەکوو کۆتایی ساڵی داهاتوو هەموو هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان کارەبای نیشتمانی بەردەوامییان پێدەگات.  

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ