حکومەتی عێراق بڕیاری دا کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت 20% گران بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق بڕیاری دا، لە ساڵی نوێ هەموو جۆرە کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت بە ڕێژەی %20 گران بکات.
وێنە گەورەکە: لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وزاری لە ڕۆژی دووشەممە، 15ی ئەم مانگە پێشنیازی گرانکردنی هەموو جۆرە کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت کراوە، دواتر بڕیارەکە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پەسەند کراوە، ئاراستەی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە بۆ ئەوەی لە ساڵی 2026 جێبەجێی بکەن.
لێدوانی فەرمی: دیلان ڕەشاد، گوتبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە ئاڤای ڕاگەیاند، بڕیارەکە کۆمپانیا ناوخۆییەکانی ئینتەرنێت ناگرێتەوە ئەوانەی مۆڵەتیان لە حکومەتی کوردستان وەرگرتووە، بەڵام بڕیارەکە کۆمپانیاکانی مۆبایل، وەکو کۆڕەک و ئاسیا و زەین و هەموو کۆمپانیا گەورەکانی ئینتەرنێت دەگرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: نرخی نوێی کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت بەم شێوازە دەبێت: کارتێکی پێنج هەزاری دەبێتەوە شەش هەزار، کارتێکی 10 هەزاری دەبێتە 12 هەزار، کارتێکی ئینتەرنێتی 30 هەزاری دەبێتە 36 هەزار دینار، ئەمە جگە لەم پارەیەی مارکێتەکان وەکو قازانج وەریدەگرن، بڕی 250، 500 یان هەزار دینارە.
ئەمەش بزانە: خۆی پێشتر ئەو باجە هەبوو، ساڵی 2022 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لای برد، ئێستاش ئەگەر کۆمپانیاکان خۆیان ئەو باجە نەدەن، دەبێت خەڵک بیدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

خەڵاتی "زە بێستی فیفا" 10 ڕۆژ لەلای قشڵەی زاخۆ دادەنرێت و وێنەی لەگەڵ دەگیرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەتەمەنترین سەربازی جیهان چاوەڕێی خانەنشینبوونە؛ تەمەنی 102 ساڵە و 78 ساڵە سەربازە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کیم جۆنگ ئون هەڕەشەی ئەتۆمی لە ئەمریکا و کۆریای باشوور دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کاروان حەلاق مەقامێکی کوردی لە فێستیڤاڵێکی هۆڵەندا دەچڕێت
23 کانوونی یەکەم

پەیوەند جاف بە دوو بەرهەمی نوێ و کۆنسێرتێک پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکات
23 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا: گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا وەک "چەتەیی دەریایی" وایە





