دەم پارتی وەڵامی مەهەپە دەداتەوە؛ ماددە نەگۆڕەکانی دەستووری تورکیاش گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت

شەیری بکە لە:
دەم پارتی وەڵامی مەهەپە دەداتەوە؛ ماددە نەگۆڕەکانی دەستووری تورکیاش گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت

پەرلەمانی تورکیا

ئاڤا نیوز

 

گوتەبێژی دەم پارتی جەخت لەوە دەکاتەوە بۆ گەیشتنە خاڵی هاوبەش لەپێناو هێنانەدی ئاشتی دەکرێت گفتوگۆ لەسەر چوار مادەی یەکەمی دەستووری تورکیاش بکرێت کە جەخت لەسەر ناسنامەی تورکبوونی تورکیا و باکووری کوردستان دەکاتەوە و مەهەپە ئەو چوار مادەیە بە هێڵی سوور ناو دەبات.

 

لێدوانی فەرمی: ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی دوای کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتەکەی بە میدیاکانی ڕاگەیاند، هەرچەند بەو خێرایییە نییە کە پێویستە، بەڵام پرۆسەی ئاشتی نەوەستاوە و سەرەڕای هەموو شتێک بەرەوپێش دەچێت و دەڵێت: ئەم هەلە مێژووییە لەدەست نادەین کە ڕەنگە سەدەیەک جارێک بڕەخسێت. 

 

بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: ئایشەگوڵ دۆغان سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە ڕاپۆرتی ژمارەیەک لە پارتەکان لەبارەی پرۆسەکە، کەموکوڕییان تیادایە، بە پێویستی زانی لە ڕاپۆرتی هاوبەشی کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکەدا ئەو کەموکوڕیانە پڕ بکرێنەوە.

 

پێویستە ئەمەش بزانیت: ئایشەگوڵ دۆغان جەخت لەوە دەکاتەوە تەنیا بە گفتوگۆکان کێشەکان چارەسەر دەبن، داوای لە تورکیا کرد ڕۆڵێکی بونیادنەرانە ببینێت لە سووریا و دەڵێت: دیالۆگ لە نێوان هەسەدە و دیمەشق، هاوکات دیالۆگە لەگەڵ تورکیاش. پێویستە ڕێز لە فرەپێکهاتەیی و فرەشوناسی ئەو وڵاتە بگیرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ