نزیكەی 12 هەزار كتێب بۆ ئاوەدانكردنەوەی كتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ نێردراوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی کتبێخانەی چەمچەماڵ دوای لافاوە بەهێزەکە
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی لافاو زیانی بە بەشێکی زۆری کتێبخانەی چەمچەماڵ گەیاند، تا ئێستا نزیكەی 12 هەزار كتێب بۆ ئاوەدانكردنەوەی كتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ نێردراوە، بەڕێوەبەری كتێبخانەكەش دەڵێت، كەسانێكی زۆر پەیوەندییان كردووە كە لە ڕۆژانی داهاتوودا كتێبەكانیان بگەیێنن.
وێنە گەورەکە: لەپێناو دووبارە ئاوەدانکردنەوەی كتێبخانەی چەمچەماڵ، هەڵمەتێكی فراوانی كۆكردنەوەی كتێب لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان دەستیپێكردووە.
لێدوانی فەرمی: هێرش عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری كتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە دەستپێكی هەڵمەتی ئاوەدانكردنەوەی كتێبخانەكە تاوەكو ئێستا نزیكەی 12 هەزار كتێب كۆكراوەتەوە، كەسان و لایەنێكی زۆری دیكەش پەیوەندییان پێمانەوە كردووە كە لە ڕۆژانی داهاتوودا كتێبەكانیان بگەیێنن.
بەڕێوەبەری كتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ ڕاشیگەیاند، ئێستا كتێبخانەكە پاككراوەتەوە، چاوەڕێی ناوەندی كوردستان بۆ هونەر و كولتوورین، نۆژەنكردنەوەی بینای كتێبخانەكە دەستپێبكەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە لافاوەكەی سنووری چەمچەماڵ، نزیكەی 60%ـی كتێبەكانی نێو كتێبخانەی گشتیی شارەكە لەناوچوون، بەكۆی گشتی، كتێبخانەكە 22 هەزار كتێبی تێدابووە، جگە لەوەش نزیكەی حەوت هەزار ڕۆژنامە و گۆڤاری تێدابووە.
پەیوەست بەم بابەتە: ئەمڕۆ پێنجشەممە زانكۆی سۆران بە بەخشینی هەزار كتێب بەشداری لە هەڵمەتی ئاوەدانكردنەوەی كتێبخانەكە كرد. ئەمەش وەك دەربڕینی هاوخەمی بۆ خەڵكی چەمچەماڵ بەگشتی و ئاوەدانكردنەوەی ژێرخانی مەعریفی شارەكە بەتایبەت.
باکگراوند: ڕۆژی 9ـی ئەم مانگە لافاوێکی كارەساتبار سنووری چەمچەماڵی گرتووە، بەهۆیەوە زیانێكی زۆر بە كتێبخانەی گشتیی شارەكە گەیشت و هەزاران سەرچاوەی زانستی و كتێبی بەنرخ لەناچوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 46 خولەک لەمەوپێش
جیاکاریی ڕەگەزی، ژنان زیاتر تووشی نەخۆشییە دەروونییەکان دەکات
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک زمانزانی کورد کار لەسەر یەکخستنەوەی زمانی کوردی دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: ڕێگەنادەین مرۆڤی ڕۆبۆت ئاسا لە وڵاتەکەمان هەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان و شاندی پارتی لە بەغدا کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

خەڵاتی "زە بێستی فیفا" 10 ڕۆژ لەلای قشڵەی زاخۆ دادەنرێت و وێنەی لەگەڵ دەگیرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

حکومەتی عێراق بڕیاری دا کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت 20% گران بکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەتەمەنترین سەربازی جیهان چاوەڕێی خانەنشینبوونە؛ تەمەنی 102 ساڵە و 78 ساڵە سەربازە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

کیم جۆنگ ئون هەڕەشەی ئەتۆمی لە ئەمریکا و کۆریای باشوور دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

کاروان حەلاق مەقامێکی کوردی لە فێستیڤاڵێکی هۆڵەندا دەچڕێت
23 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک زمانزانی کورد کار لەسەر یەکخستنەوەی زمانی کوردی دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: ڕێگەنادەین مرۆڤی ڕۆبۆت ئاسا لە وڵاتەکەمان هەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان و شاندی پارتی لە بەغدا کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندى باڵای پارتی لە سێ ڕۆژدا 16 کۆبوونەوەیان لە بەغدا کردووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا لە شۆڕش خانوویەک بە خانەوادەیەکی پێشمەرگە دەبەخشێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق "فلامینگۆ" دەکرێتە تەشریب






