بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیی شەکرە؛ سعوودییە باجێکی قورس دەخاتە ژمارەیەک خواردن و خواردنەوە

شەیری بکە لە:
بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیی شەکرە؛ سعوودییە باجێکی قورس دەخاتە ژمارەیەک خواردن و خواردنەوە

کەسێک لەکاتی پشکنین بۆ نەخۆشیی شەکرە

ئاڤا نیوز

 

بۆ سنووردارکردنی بەکارهێنانی ئەو بەرهەمانەی ڕێژەی شەکریان بەرزە، سعودییە بڕیارێکی نوێ جێبەجێ دەکات،  ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتی و کەم کردنەوەی نەخۆشییە درێژخایەنەکان.

 

چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی بڕیاری دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە، لە رۆژی پێنجشەممە، 1ـی کانوونی دووەمی 2026 ـەوە، سیستمێکی نوێی باج بەسەر ئەو بەرهەمانەدا دەسەپێنرێت کە شەکری تێدایە، بەپێی بڕیارەکە، سەرجەم خواردنەوە گازییەکان باجی 50٪یان دەخرێتە سەر، لە کاتێکدا خواردنەوە وزەبەخشەکان و هەموو ئەو جۆرە شەربەتانەی شەکریان تێدایە، 100% باجیان دەخرێتە سەر.

 

لێدوانی فەرمی: بەندەر ئەلخورەیف، وەزیری پیشەسازی و سامانی کانزایی سعودییە، دەڵێت، ئامانج لە جێبەجێکردنی باجی شەکر کەم کردنەوەی بەکارهێنانی شەکر و پاراستنی تەندروستییە هاووڵاتییانە و ڕەخساندنی دەرفەتە بۆ کارگەکانی پیشەسازی تاوەکوو داهێنان بکەن و بەرهەمی تەندروستتر پەرە پێ بدەن.

 

هۆکارە زانراوەکان: ئەم بڕیارە توندانەی حکومەت دوای ئەوە دێت،  ئامارە تەندروستییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە هاووڵاتیانی سعودییە بە ڕادەبەدەر خواردنەوە گازی و شەربەت و وزەبەخشەکان بەکاردەهێنن. وەزارەتی تەندروستی سعودیە هۆشداری داوە کە ئەم جۆرە بەکاربردنە بووەتە هۆی زیادبوونی ترسناکی ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە و بەرزبوونەوەی ئاستی کولسترۆڵ لە خوێندا، کە ئەمەش هەڕەشەیەکی جیدییە بۆ سەر داهاتووی تەندروستی نەوەکانی ئەو وڵاتە.

 

ئەمەش بزانە: ئەم دۆسیەیە پەیوەندی بە سیاسەتە گشتییەکانی وڵاتانی کەنداویشەوە هەیە و هەوڵێکە بۆ یەکخستنی ڕێکارەکان بەمەبەستی کەم کردنەوەی ئەو ماددە زیانبەخشانەی لە پیشەسازی خۆراکدا بەکاردێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ