زانکۆی سەڵاحەددین خەڵاتی ڕێزلێنان بە دکتۆر ڕەشاد میران دەبەخشێت
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
زانکۆی سەڵاحەددین، زانای گەورەی کورد، دکتۆر ڕەشاد میران خەڵات دەکات، بەدەستهێنانی خەڵاتی "پۆشکین" ـی رووسی، لەلایەن ئەم زانایە بە دەستکەوتێکی مێژووی ناودەبات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و مامۆستایان و چەندین بەرپرسی حیزبی و حکومی، زانکۆی سەڵاحەددین خەڵاتی ڕێزلێنانی بە زانای گەورەی کورد پ.د.ڕەشاد میران بەخشی.
دوای ئەوەی زانای گەورەی کورد، دکتۆر ڕەشاد میران، کۆمەڵناس و مرۆڤناسی کورد، خەڵاتی "پوشکین"ـی وەک یەکەم کورد لە ڕووسیا بەدەستهێنا، زانکۆی سەڵاحەددین، دەستکەوتەکە بە گەورە و شانازی بۆ هەموو کوردستانیان پێناسە دەکات، بە نموونەیەکی راستەقینەی زانستی و لێکۆڵینەوەی بەردەوام لە ناسنامە، مێژوو و کولتووری کوردی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا لە قەڵەم دەدات.
زانیاریی زیاتر: خەڵاتی "پۆشکین" یەکێکە لە بەرزترین خەڵاتە فەرمییەکانی ڕووسیا لەلایەن سەرۆککۆماری ئەو وڵاتەوە پێشکەشی کەسانی لێهاتوو دەکرێت کە بەشداری بەرچاو و کاریگەریان لە بواری کولتوور، زانست، هونەر و پەرەپێدانی مرۆڤایەتی هەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دکتۆر ڕەشاد میران، ماوەی 28 ساڵ، مامۆستا بووە لە بەشی کۆمەڵناسی لە کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەڵاحەددین، زیاتر لە 30 کتێب، توێژینەوەی زانستی و وەرگێڕانی بڵاوکردووەتەوە.
باکگراوند: دکتۆر رەشاد میران، لە ساڵی 1952 لە شەقڵاوە لەدایکبووە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی بەغدا بەدەستهێناوە، ماستەر و دکتۆرای لە پسپۆڕی ئێتنۆگرافیا لە لینینگرادی ڕووسیا وەرگرتووە، ئەندامی دامەزرێنەری کۆمەڵەی کۆمەڵناسانی کوردستان و جێگری سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی کێشە بۆ کارەبای نیشتمانی دروست دەبێت
- بیروڕا
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەنگی "خاورمیانە" لە پلانە ستراتیژییەكەی دۆناڵد ترەمپدا
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
لە شەش مانگدا نزیکەی 700 كلیۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیراوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پابەندبوونی نەگۆڕمان بۆ پێکەوەژیان دووپات دەکەینەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سەیدسادق دوو کەس بە ناوی هێزی ئەمنییەوە هەڵدەكوتنە سەر ماركێتێك
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کاروان حەلاق مەقامێکی کوردی لە فێستیڤاڵێکی هۆڵەندا دەچڕێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

پەیوەند جاف بە دوو بەرهەمی نوێ و کۆنسێرتێک پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکات
23 کانوونی یەکەم

"گوڵچین"؛ نوێترین بەرهەمی هاوبەشی هێمن حوسێن و ماهیر ئەمین بڵاودەکرێتەوە
23 کانوونی یەکەم

ئۆتۆمبێلە چینییەکان؛ ئامرازی نوێی سیخوڕیی پەکین بەسەر بەکارهێنەراندا
23 کانوونی یەکەم
شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 کانوونی یەکەم
- کولتوور
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروان حەلاق مەقامێکی کوردی لە فێستیڤاڵێکی هۆڵەندا دەچڕێت
- کولتوور
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
خنکانی پێنج ئەندامی یەک خێزانی کۆچبەری کورد دەکرێتە شانۆگەری
- کولتوور
- 22 کانوونی یەکەم
هاندەرانی چەمچەماڵ لەناو یاریگا: ئاڤا ئاڤا، هەوراز هەوراز




