کارەبای هەولێر: لە نزیكترین كاتدا پێدانی كارەبای نیشتمانی ئاسایی دەبێتەوە

شەیری بکە لە:
کارەبای هەولێر: لە نزیكترین كاتدا پێدانی كارەبای نیشتمانی ئاسایی دەبێتەوە

دیمەنی شەوی گەڕەکێکی شاری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

بەهۆی كێشەی تەكنیكی و كەمبوونەوەی غاز بووە بۆ وێستگەكانی كارەبا، پێدانی کارەبای نیشتمانی لە هەولێر و چەند شار و ناوچەیەک کەمبووەتەوە، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێر دەڵێت، خەریکی چارەسەر کردنی کێشەکەین.

چیرۆکی سەرەکی: لە هەولێر و چەند شار و ناوچەیەکی تر کێشە بۆ کارەبای نیشتمانی دروست بووە. کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کەمبوونەتەوە. ئەمڕۆ لە هەندێک گەڕەکی هەولێر سێ بۆ 12 کاتژمێر کارەبا نەبووە.

هۆکارە زانراوەکان: بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا، دەرکەوت بەهۆی كێشەی تەكنیكی و كەمبوونەوەی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا بووە. ئەو غازەی لە کێڵگەی کۆرمۆر دەنێردرێت تووشی کورتهێنان بووە بەهۆی کێشەی تەکنیکی. کۆمپرێسەرەکانی ناردنی غاز کێشەیان بۆ دروست بووە.

لێدوانی فەرمی: بەختیار قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، بەهۆی كێشەی تەكنیكی، غازی دابینكراو بۆ وێستگەكانی كارەبای هەولێر و چەند شوێنێكی دیكەی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بە بڕی نزیكەی 600 مێگاوات كورتهێنانی هەبووە و بەهۆیەوە كارەبای نیشتمانی لە سێ كاتژمێر بۆ 12 كاتژمێر دەبڕێت، كە ئێستا تیمەكان سەرقاڵی چارەسەركردنی ئەو گرفتەن.

لەبارەی ئەوەی کەی دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێر وتی، ئێستا دۆخەکە باشترە و 50%ـی کێشەکە چارەسەر کراوە، ئێستا تەنیا 300 مێگاوات کارەبا ماوە زیاد بکرێتەوە و بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی، کۆمپانیای دانەغاز خەریكن کێشەکە بەتەواوی چارەسەر بکەن و لە نزیكترین كاتدا پێدانی كارەبای نیشتمانی ئاسایی دەبێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ