گومانەکان لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی سوپاسالاری لیبیا زیاتر دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی ئەندامانی تیمی لێکۆڵینەوە لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
گومانەکان لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی سوپاسالاری لیبیا لە تورکیا زیاتر دەبن، لە کاتێکدا شاندێکی 20 کەسی تەکنیکی و سەربازی لیبیا بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە گەیشتوونەتە تورکیا، دەوڵەت باخچەلی دەڵێت: کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە لەو کاتەدا کە تورکیا و لیبیا هاوپەیمانیی زۆر نزیکی یەکن، جێی تێڕامانە.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو فڕۆکەیەکی سەربازیی لیبیا کە محەممەد حەداد، سوپاسالاری لیبیا و چوار گەورە بەرپرسی دیکەی ئەو وڵاتەی هەڵگرتبوو، لە ناوچەی هایمانا لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا کەوتە خوارەوە و سەرجەمیان گیانیان لەدەست دا.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: هەرچەندە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بۆ بوونی کێشەی تەکنیکی دەگەڕێنرێتەوە، بەڵام ڕۆژنامەی توركیا تودەی بڵاوی کردووەتەوە، لە لیبیا دەنگۆی ئەوە بڵاوە کە گوایە فڕۆکە لیبیاییەکە خرابێتە خوارەوە، نەک خۆی کەوتبێتە خوارەوە.
زانیاریی زیاتر: سندوقی ڕەشی فڕۆکەکە دۆزراوەتەوە و بڕیارە لە وڵاتێکی بێلایەن (واتا بە دەر لە تورکیا، لیبیا و فەرەنسا) لێی بکۆڵرێتەوە تا یەکلایی ببێتەوە هۆکاری ڕووداوەکە چی بووە.
لەلایەکی دیکەوە: داواکاری گشتیی ئەنقەرە چوار داواکاری گشتی ڕاسپاردوون بۆ لیکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فڕۆکەکە لەکاتی کەوتنەخوارەوەیدا پڕ بووە لە سووتەمەنی، بۆیە تەقینەوەیەکی گەورەی لێ کەوتووەتەوە.
ئەمەش بزانە: بەر لە تێکشانی فڕۆکەکە، فڕۆکەوانەکە ئاگاداری داوە لە بوونی کێشەی کارەبایی و داوای نیشتنەوەی بەپەلەی کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی: دوورکەونەوە لە خواردنەوە کحولییەکان
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
هادی عامری ناوەڕۆکی گفتوگۆکانی لەگەڵ شاندی پارتی ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
ڕاپۆرتێکی ئەمریکی: سەردەمی گازی ئێران لە عێراق کۆتایی هات
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
عەبادی بۆ ئاڤا: بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیران ئامادەم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کاروان حەلاق مەقامێکی کوردی لە فێستیڤاڵێکی هۆڵەندا دەچڕێت
23 کانوونی یەکەم

پەیوەند جاف بە دوو بەرهەمی نوێ و کۆنسێرتێک پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکات
23 کانوونی یەکەم

"گوڵچین"؛ نوێترین بەرهەمی هاوبەشی هێمن حوسێن و ماهیر ئەمین بڵاودەکرێتەوە
23 کانوونی یەکەم

ئۆتۆمبێلە چینییەکان؛ ئامرازی نوێی سیخوڕیی پەکین بەسەر بەکارهێنەراندا
23 کانوونی یەکەم
شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
هادی عامری ناوەڕۆکی گفتوگۆکانی لەگەڵ شاندی پارتی ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
ڕاپۆرتێکی ئەمریکی: سەردەمی گازی ئێران لە عێراق کۆتایی هات
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
عەبادی بۆ ئاڤا: بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیران ئامادەم
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا بەڵێنی نۆژەنکردنەوەی خانووی خانەوادەیەكی لێقەوماوی تەكیە دەدات




