عەبادی بۆ ئاڤا: بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیران ئامادەم

شەیری بکە لە:
عەبادی بۆ ئاڤا: بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیران ئامادەم

حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسر

ئاڤا نیوز

سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر، لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا خۆی وەک کاندیدێکی بەهێز بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق دەناسێنێت و دەڵێت ئامادەم.

لێدوانی فەرمی: حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسر بە ئاڤای ڕایگەیاند: ئامادەم بۆ بەڕێوەبردنی پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە ساڵی 2014 لە دۆخێکی زۆر خراپتردا بووین و توانیمان سەرکەوتوو بین.

لەلایەکی دیکەوە: ناوبراو جەختی لە گرنگی پابەندبوون بە کاتە دەستوورییەکان کردەوە و ڕایگەیاند کە دەبێت هەفتەی داهاتوو پۆستەكانی سەرۆکی پەرلەمان و دواتر سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانیش یەکلا بکرێنەوە.

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سەبارەت بە فراكسیۆنی زۆرینە عەبادی وتی: ناکۆکی لەنێوان کوتلە سیاسییەکاندا هەیە، ئەمەش شتێکی ئاساییە، ئەوەش زانراوە کە هەڵبژاردن یەکلاکەرەوە نییە بەو پێیەی کوتلەی باڵادەست نییە، بەڵکو نزیکەی 10 کوتلە هەن کە دەبێت ڕێکبکەون بۆ ئەوەی شتێکی دروست بەرهەمبهێنن بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتیان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ