نێچیرڤان بارزانی: كوردستان بە چەتری كۆكەرەوەی هەموو پێكهاتەكان دەمێنێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان
ئاڤا نیوز
نێچیرڤان بارزانی پابەندبوونی هەرێمی كوردستان بە پاراستنی كولتووری پێكەوەژیان و یەكترقبووڵكردن دووپات دەكاتەوە، هاوكات كریستیانەكان دڵنیادەكاتەوە کە ههرێمى کوردستان وەک هەمیشە بە لانەی ئارام و چەتری کۆکەرەوەی هەموو پێکهاتەکان دەمێنێتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: بەبۆنەی جەژنى لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بۆ هاووڵاتييانى مەسیحی لە هەرێمی کوردستان و عێراق ناردووە و ئەو جەژنە له تهواوى مهسيحيیەكانی جیهان پيرۆز دەكات.
پەیامی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، خوشک و برایانی مەسیحی پێکهاتەیەکی ڕەسەن و بەشێکی دانەبڕاوی مێژوو و ئێستا و داهاتووی كوردستانن. لەم ڕۆژە پیرۆزەدا، جارێکی دیکە پابەندیی هەرێمی کوردستان دووپات دەکەینەوە بە پاراستنی کولتووری دێرینی پێکەوەژیان، لێبووردەیی و یەکترقبووڵکردن.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
جەژنى لەدایکبوونی حەزرەتی عیسای مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، به گهرمى و له دڵهوه لە هاووڵاتييانى مەسیحيمان لە هەرێمی کوردستان و عێراق، ههروهها له تهواوى مهسيحييان له جیهان، پيرۆز دەکەم. هیوادارم ئەم جەژنە بە خۆشی و شادی و لە کەشێکی ئارامدا بکەنەوە.
خوشک و برایانی مەسیحی پێکهاتەیەکی ڕەسەن و بەشێکی دانەبڕاوی مێژوو و ئێستا و داهاتووی كوردستانن. لەم ڕۆژە پیرۆزەدا، جارێکی دیکە پابەندیی هەرێمی کوردستان دووپات دەکەینەوە بە پاراستنی کولتووری دێرینی پێکەوەژیان، لێبووردەیی و یەکترقبووڵکردن. دڵنیاتان دەکەینەوە کە ههرێمى کوردستان وەک هەمیشە بە لانەی ئارام و چەتری کۆکەرەوەی هەموو پێکهاتەکان دەمێنێتەوە.
ئێمە هەموومان لەم نیشتمانەدا هاوبەش و هاوچارهنووسین؛ پێکەوە لە ڕۆژە سەختەکاندا قوربانیمان داوە و پێکەوەش بە تەبایی و یەکڕیزی کار بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی گەشتر و سەقامگیرتر بۆ نەوەکانمان دەکەین. با پەیامی ئەم جەژنە، پەیامی ئاشتی و خۆشەویستی و قووڵکردنەوەی برایەتی بێت لەنێوان هەمووماندا.
كريسمس لە هەموو لایەک پیرۆز بێت، هەموو ساڵێک بە خۆشی و کامەرانی.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
عێراق هەوڵی زیادکردنی پشکی نەوتی خۆی لە ئۆپیک دەدات
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکی ئیمام حەمەی تازە لە کفری کێشەی خزمەتگوزاریی هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کاروان حەلاق مەقامێکی کوردی لە فێستیڤاڵێکی هۆڵەندا دەچڕێت
23 کانوونی یەکەم

پەیوەند جاف بە دوو بەرهەمی نوێ و کۆنسێرتێک پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکات
23 کانوونی یەکەم

"گوڵچین"؛ نوێترین بەرهەمی هاوبەشی هێمن حوسێن و ماهیر ئەمین بڵاودەکرێتەوە
23 کانوونی یەکەم

ئۆتۆمبێلە چینییەکان؛ ئامرازی نوێی سیخوڕیی پەکین بەسەر بەکارهێنەراندا
23 کانوونی یەکەم
شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
عێراق هەوڵی زیادکردنی پشکی نەوتی خۆی لە ئۆپیک دەدات
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکی ئیمام حەمەی تازە لە کفری کێشەی خزمەتگوزاریی هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هادی عامری ناوەڕۆکی گفتوگۆکانی لەگەڵ شاندی پارتی ئاشکرا دەکات






