وەزارەتی بازرگانی ژمارە و ناوی ئەو توێژانە ئاشکرا دەکات کە بەشەخۆراکیان دەبڕدرێت
- عێراق
- 24 کانوونی یەکەم

دیمەنی چەند ماددەیەکی بەشەخۆراکی مانگانە. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بازرگانیی عێراق، 13 توێژی کۆمەڵگەی دیاریکرد کە لە وەرگرتنی بەشەخۆراک بێبەش دەکرێن. هاوکات ئاماژە بەوە دەدات لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنێکی ئەلیکترۆنییەوە ئاشکرا دەبێت ئایا هاووڵاتی بەشەکەی وەرگرتووە یان نا.
وێنە گەورەکە: پێدانی بەشەخۆراکی مانگانە لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو و لە سەردەمی گەمارۆی ئابووریدا دەستیپێکرد و ئامانج لێی هەژارانە، بەڵام توێژگەلێک هەن لە کۆمەڵگەدا کە بارودۆخی ئابوورییان باشە و داهاتیان بەرزە، ئەوان پێویستیان بە بەشەخۆراک نییە.
لێدوانی فەرمی: ستار جابری، بریکاری وەزارەتی بازرگانیی عێراق، بە ئاژانسی فەرمی ڕاگەیاند "13 توێژ لە بەشەخۆراک بێبەش کراون، لەوانەش خاوەن کۆمپانیاکان، ئەندامانی ژوورەکانی بازرگانی، یەکێتیی پیشەسازییەکان، پزیشکان، دەرمانسازان و ئەوانەی مووچەیان لە 2 ملیۆن دینار زیاترە، لەگەڵ چەند توێژێکی دیکە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جابری ڕوونیکردەوە، "وەزارەت بەشەخۆراک بۆ ملیۆنان هاووڵاتی دابین دەکات و دەکرێت سوود لە بێبەشکردنی توێژە دەوڵەمەندەکان و ئەوانەی شایستە نین وەربگیرێت بۆ باشترکردنی جۆری خواردەمەنی یان زیادکردنی ماددەی دیکە بۆ سەبەتەی خۆراک. بەڵام هەندێک لە دامەزراوەکانی دەوڵەت هاوکار نین بۆ دابینکردنی داتابەیس بۆ وەزارەتی بازرگانی دەربارەی ئەو فەرمانبەرانەی مووچەکەیان لە دوو ملیۆن دینار زیاترە".
شێوازی جێبەجێکردن: بەگوتەی جابری "لێکۆڵینەوەیەک هەیە کە هێشتا بڕیاری کۆتایی لەبارەوە نەدراوە، سەبارەت بە میکانیزمی بڕینەکە لەڕێگەی ئەلیکترۆنییەوە و بەستنەوە بە دامەزراوەکانی دەوڵەت وەک دارایی، باج و گومرگ، بە ئامانجی دیاریکردنی شایستەکان و ناشایستەکان بەپێی ئەو پێوەرانەی لەلایەن وەزارەتی بازرگانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دانراون،" ئاماژەی بەوەشکرد، "نزیکەی چوار ملیۆن کەس لە دەرەوەی عێراقن و هێشتا بەشەخۆراکیان پێدەدرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: وەڵاممان بۆ هەر هەڕەشەیەک تووندتر و بەرفراوانتر دەبێت






