ئاڤا بەڵێنی نۆژەنکردنەوەی خانووی خانەوادەیەكی لێقەوماوی تەكیە دەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
ئاڤا میدیا بەڵێنی نۆژەنكردنەوەی خانووی خانەوادەیەكی هەژاریی ناحیەی تەكیە دەدات، بەو پارەیەی كە لەڕێگەی خێرخوازانی هەرێمی كوردستان لە هەڵمەتەكەی ئاڤا میدیا كۆكراوەتەوە، هاوكات سەرجەم كەلوپەل و پێداویستییەكانی نێو ماڵیشیان بۆ دابین دەكرێت.
چیرۆكی سەرەكی: تیمەكانی ئاڤا میدیا بەردەوامن لە بەدواداچوون و گەیاندنی چیرۆكە ناخهەژێنەكانی نێو كۆڵان و شەقامەكانی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی لافاوەكەی سنووری چەمچەماڵ، لەو چوارچێوەیەشدا، ژوان قەرەداغی دەچێتە نێو ماڵێكی كەمدەرامەتی گەڕەكی ئاشتی لە ناحیەی تەكیەی كاكەمەند، كە خانووەكەیان بە كەڵكی گوزەران نایێت و كەموكوڕی زۆرە، سەرەڕای ئەوەش لافاوەكە زیانێكی زۆری بە خانووەكە گەیاندووە و سەرجەم كەلوپەلەكانی نێو ماڵەكەش لەناوچووە.
لێدوانی فەرمی: خاتوونی نێو ماڵەكە بە چاوی پڕ فرمێسكەوە باس لە دۆخی خراپی گوزەرانیان دەكات و دەڵێت، خانەوادەكەمان لە پێنج كەس پێكهاتوون و باوكم و برایەكم نەخۆشن و توانای كاركردنیان نییە، جگەلەوەش باپیرەم بەهۆی نەخۆشییەوە لەجێگە كەوتووە.
ئەو خانمە دەڵێت، "سەرەڕای خراپی دۆخی ژیانمان، لافاو هەموو كەلوپەل و پێداویستییەكانی نێو ماڵەكەی وێران كردووە و هیچ كەسیش بەهانامانەوە نەهاتووە."
چی ڕوویدا: دوای گەیاندنی ئێش و ئازاری ئەو خانەوادەیە، هەوراز گوڵپی لە پەخشی ڕاستەوخۆدا بەڵێنی دا، لەو پارەیەی كە خێرخوازان لە هەڵمەتی ئاڤا میدیا هێناویانە، خانووەكەیان بەباشترین شێوە بۆ نۆژەن دەكرێتەوە و سەرجەم كەلوپەل و پێداویستییەكانی نێو ماڵەكەشیان بۆ دابین دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکی ئیمام حەمەی تازە لە کفری کێشەی خزمەتگوزاریی هەیە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی: دوورکەونەوە لە خواردنەوە کحولییەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کاروان حەلاق مەقامێکی کوردی لە فێستیڤاڵێکی هۆڵەندا دەچڕێت
23 کانوونی یەکەم

پەیوەند جاف بە دوو بەرهەمی نوێ و کۆنسێرتێک پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکات
23 کانوونی یەکەم

"گوڵچین"؛ نوێترین بەرهەمی هاوبەشی هێمن حوسێن و ماهیر ئەمین بڵاودەکرێتەوە
23 کانوونی یەکەم

ئۆتۆمبێلە چینییەکان؛ ئامرازی نوێی سیخوڕیی پەکین بەسەر بەکارهێنەراندا
23 کانوونی یەکەم
شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکی ئیمام حەمەی تازە لە کفری کێشەی خزمەتگوزاریی هەیە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هادی عامری ناوەڕۆکی گفتوگۆکانی لەگەڵ شاندی پارتی ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاپۆرتێکی ئەمریکی: سەردەمی گازی ئێران لە عێراق کۆتایی هات






