لە شەش مانگدا نزیکەی 700 كلیۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیراوە

شەیری بکە لە:
لە شەش مانگدا نزیکەی 700 كلیۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیراوە

دیمەنی چەند جۆرێکی ماددەی هۆشبەر لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستیان بەسەرداگیراوە. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

لە شەش مانگی کۆتایی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان دەیان کەس بە تۆمەتی بازرگانی کردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون، سەدان کیلۆ ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیراوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە 1ـی حوزەیران تا 23ـی كانونی یەكەمی 2025، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان بە هاوكاریی بەڕێوەبەرایەتییەكانی دیكەی ئاسایش دەیان كەس بە تۆمەتی كڕین و فرۆشتن و بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان كە ژمارەیەكیان بازرگانی بیانی و نێودەوڵەتی بوونە دەستگیرکراون.

بەپێی ڕاگەیێنراوی بەڕێوەبەرایەتییەكە، هەر لەو ماوەیەدا دەست گیراوە بەسەر 672 كلیۆگرام ماددەی هۆشبەر كە پێكهاتوون لە كڕیستاڵ، تلیاك، كۆكاین، مەریجوانە، هیرۆین، حەشیش و حەبی كپتاگۆن.

هاوكات دەستیش گیراوە بەسەر شەش هەزار دەرزیی ئیفیدرین و سێ هەزار و 253 شیت حەبی تڕامادۆڵ.

زانیاریی زیاتر: سەرجەم تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەر كراون.

لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتییەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان توانیویانە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەست بەسەر بڕی 197 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری كڕیستاڵ بگرن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ