لە سەیدسادق دوو کەس بە ناوی هێزی ئەمنییەوە هەڵدەكوتنە سەر ماركێتێك

شەیری بکە لە:
لە سەیدسادق دوو کەس بە ناوی هێزی ئەمنییەوە هەڵدەكوتنە سەر ماركێتێك

دیمەنی تۆمەتبارەکان. وێنە؛ پۆلیسی سلێمانی

ئاڤا نیوز

پۆلیسی قەزای سەیدسادق ئاشكرای دەكات كە دوو تۆمەتبار بە ناوی هێزی ئەمنییەوە هەڵیانكوتاوەتە سەر ماركێتێك و پاشان دەستگیر كراون.

چیرۆكی سەرەكی: مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق ئاگادار کرانەوە بەوەی دوو تۆمەتبار بەناوی هێزی ئەمنییەوە هەڵیانکووتاوەتە سەر مارکێتێک، بەبێ ئەوەی سەر بە هیچ دامودەزگایەكی ئەمنی بن، هاوكات پێشینەی تاوانكاریشیان هەیە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، دوای ئاگاداركردنەوەی بنكەی پۆلیسی سەیدسادق، ئەو دوو تۆمەتبارە بە ناوەكانی (س، ع، س) و (ب، م، أ) بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادق دەستبەجێ دەستگیر كراون.

زانیاریی زیاتر: تۆمەتبارەكان بەگوێرەی ماددەی 432 لە یاسای سزاكانی عێراق ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ