سەرۆک بارزانی: هیوادارم جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح سەرەتای كۆتایی ناخۆشی و نەهامەتییەكان بێت

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی: هیوادارم جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح سەرەتای كۆتایی ناخۆشی و نەهامەتییەكان بێت

سەرۆک بارزانی

ئاڤا نیوز

سەرۆک بارزانی هیواخوازە جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح، سەرەتای كۆتاییهاتنی ناخۆشی و نەهامەتی و ئازارەكانی سەرجەم مرۆڤایەتی بێت و ئاشتی و پێكەوەژیان جێی بگرێتەوە.

چیرۆكی سەرەكی: بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، بارەگای بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بڵاوكردووەتەوە كە  بۆ کریستیانەكانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهانی ڕەوانەكردووە و بەم بۆنەیەوە هیوای بەختەوەریی بۆ خواستوون.

پەیامی فەرمی: سەرۆک بارزانی لە پەیامەكەیدا وتوویەتی، "بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم و هیوای بەختەوەرییان بۆ دەخوازم."

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم و هیوای بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.

لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر قووڵترکردنی فەرهەنگی پێکەوەژیان و برایەتی نێوان سەرجەم پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکانی کوردستان دەکەمەوە و ئومێدی ئەوە دەخوازم خوشک و برا کریستیانەکانمان هەردەم جەژن و بۆنە و خۆشییەکانیان لە ئارامی و ئاشتیدا بکەنەوە. هیوادارم ئەو بۆنەیە سەرەتای کۆتاییهاتنی ناخۆشی و نەهامەتی و ئازاری مرۆڤایەتی بێت لە هەموو جیهان و ئاشتی و پێکەوەهەڵکردن شوێنی بگرێتەوە.

مەسعود بارزانی
24ـی كانوونی یەكەمی 2025

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ