ئیسرائیل حەماس بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکات

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل حەماس بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکات

دیمەنی چەکدارانی حەماس. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

ئیسرائیل بزووتنەوەی حەماس بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، پێویستە حەماس پابەند بکرێت بەو ڕێککەوتنامەیە کە واژۆی کردووە.

بڵاوکراوەی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، بزووتنەوەی حەماس بەردەوامە لە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئەو پلانە 20 خاڵییەی کە لەلایەن ترەمپەوە پێشنیاز کراوە.

لە بەشێکی دیکەی بڵاوکراوەکە هاتووە، ڕەتکردنەوەی بەردەوامی داماڵینی چەک لەلایەن حەماسەوە، پێشێلکارییەکی ئاشکرا و بەردەوامی ڕێککەوتنەکانە.

زانیاریی زیاتر: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەختی کردەوە، پێویستە حەماس پابەند بکرێت بەو ڕێککەوتنامەیەی واژۆی کردووە، کە سێ مەرجی سەرەکی لەخۆدەگرێت، دوورکەوتنەوە لە دەسەڵات و حوکمڕانی، داماڵینی تەواوەتی چەک و کۆتاییهێنان بە تووندڕەوی.

لە کۆتایی بڵاوکراوەکە هۆشداری دراوە، ئیسرائیل لە بەرامبەر ئەم پێشێلکارییانەدا و بریندارکردنی سەربازەکانی لە ڕێگەی بۆمبی چێندراوەوە، بە شێوەیەکی گونجاو وەڵامی دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ