
لۆگۆی هەژماری من و ئامێری ڕاکێشانی پارە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
تا ئێستا زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆر خۆیان لە هەژماری من تۆمار کردووە، زیاتر لە 600 هەزار مووچەخۆریش لە ATMـەکان مووچە ڕادەکێشن، 300 هەزارەکەی دیکە هەموو شتێکیان تەواوە و لە مانگەکانی داهاتوو مووچەی ئەوانیش دەبێتە دیجیتاڵی.
وێنە گەورەكە: 'هەژماری من' یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامانج لێی؛ كۆتاییهێنانە بە دابەشكردنی مووچە بەشێوەی كاش و بە دیجیتاڵیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەپێناو سوودمەندبوونیان لە خزمەتگوزارییە بانكییەكان.
لێدوانی فەرمی: پرۆسەی تۆماركردنی مووچەخۆران بەردەوام دەبێت و سەرجەم مووچەخۆران تۆمار دەکرێن. بەهۆی پشووی سەری ساڵەوە 10 ڕۆژ پرۆسەکە دەوەستێت، دواتر بەخێرایی كار لەسەر تۆماركردنی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دەكرێت کە هەفتەیەکە پرۆسەکە دەستی پێکردووە، میکانیزمەکە وەک خۆی بەردەوام دەبێت تا دەگاتە یەک ملیۆن مووچەخۆر.
ئاماژەی بە ئەوەشدا كە جگە لەو ملیۆن مووچەخۆرە، ژمارەیەكی دیكە لە مووچەخۆران كە بریتین لە چاودێری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و بەشێك لە فەرمانبەران ماون ئەوانیش لە هەژماری من تۆمار دەكرێن، بەڵام بە شێوازێكی جیاوازتر لە مووچەخۆرەكانی تر، چونكە دۆخیان جیاوازە.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست، ئەو سەرچاوەیەی هەژماری من وتی، لە ساڵی تازەوە كار لەسەر تۆماركردنی ئەوانیش دەكرێ و میكانیزمێكی تایبەتیان بۆ جێبەجێ دەكرێت.
ژمارەکان وا دەڵێن: بەگشتی هێشتا نزیکەی 300 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن، زۆربەیان خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، چاودێری كۆمەڵایەتی، فەرمانبەرانی گرێبەست و بەشێكی فەرمانبەران و خانەنشینان.
هەژماری من دڵنیایی دەدەن لەوەی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا کراوە، دابەشکردنی مووچە بە کاش لە 2026 بەردەوام دەبێت و مووچەی هیچ مووچەخۆرێک بەهۆی هەژماری من ڕاناگیرێت، بەڵام دەبێت لە چەند مانگێک هەموو مووچە ببێتە دیجیتاڵی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک خۆپیشاندانە؛ ڕێگا داخراوە و ئاڵۆزی دروست بووە
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سیستەمی نوێی گومرگی نرخی خواردەمەنی و خۆراک بەرز بوونەتەوە
- بزنس
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەردانی شاندی کوردستان بۆ بەغدا لەبارەی بودجە هەڵوەشێنرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی یەکێتی: هەوڵ دەدەین لەگەڵ پارتی بگەینە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کێبڕکێی مەسک و بێزۆس؛ جەنگی داگیرکردنی مانگ
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیایەکی گەورەی مریشک لە ئەمریکا سکاڵاباران دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 شوبات
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سیستەمی نوێی گومرگی نرخی خواردەمەنی و خۆراک بەرز بوونەتەوە
- بزنس
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەردانی شاندی کوردستان بۆ بەغدا لەبارەی بودجە هەڵوەشێنرایەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای سلێمانی: 93%ـی پسوولەکان لە 100 هەزار دینار کەمترن
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گۆشتی سوور بەهۆی سیستەمی "ئەسیکۆدا" بەرزبووەوە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە





