ئاڤا نیوز
چیرۆکی خنکانی پێنج ئەندامی خێزانێکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان، دەکرێتە شانۆ، ئەم خێزانە بەهیوای گەڕان بەدوای بەختەوەریی کۆچ دەکەن بەڵام مردن ڕێگایان نادات، تا ئێستا سێ جار چیرۆکی ئەم شانۆگەرییە لە لەندەن نمایش کراوە.
چیرۆکی سەرەکی: خێزانێکی پێنج کەسی خەڵکی سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە هیوای ژیانێکی بەختەوەر و باشتر بڕیار دەدەن ڕوو لە ئەوروپا بکەن، بێئاگا لەوەی چارەنووسی هەر پێنجیان مردنێکی بێ ڕەحمانەیە، لە کاتی پەڕینەوە لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا، بەلەمەکەیان نقووم دەبێت و هەموویان دەخنکێن، مەینەتی و نەهامتییەکانی ئەو خێزانە کۆچبەرە، دەکرێتە شانۆیەکی پڕ لە ئازار و لە لەندەن نمایش دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئەکتەری سەرەکی ئەم شانۆیە، برایم مەحموودپوور-ە، قسەی بۆ ئاڤا کردووە و دەڵێت: شانۆیەکە باس لە مەینەتی، ئازار و ناخۆشییەکانی ڕێگای کۆچبەری دەکات، لە لەندەن پێشوازی باشی لێ کراوە، دەمانەوێت ساڵی نوێش لە چەند شوێنێک نمایشی بکەینەوە.
برایم مەحموود پوور و ماردینی کوڕی، ئەکتەری سەرەکی ئەو شانۆیەن، کوڕ و باوکێکی کوردن و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن، شانۆگەرییەکەش بە ناوی هیوای دارێک ناونراوە، تاوەکو ئێستاش سێ جار، لە سێ شوێنی جیاوازی لەندەن نمایش کراوە.
زانیاریی زیاتر: جگە لەو خێزانە، دوو هاووڵاتی دیکەی کوردیش هەر لەو کارەساتە تراژیدییایە خنکان.
باکگراوند: سەرەتای پاییزی ساڵی 2020، ئەو خێزانە لە سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە، گەیشتنە فەرەنسا، بەڵام بەلەمەکەیان لە دەریای مانشی نێوان بەریتانیا و فەرەنسا نقوم بوو، تەرمی منداڵەکە ساواکەیان دوای ساڵێک لە کەناراوەکانی وڵاتی نەرویج دۆزرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 خولەک لەمەوپێش
سووننەکان نەیانتوانی کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان یەکلا بکەنەوە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی تەقینی بوتڵێک غاز لە دهۆک دوو کەس بریندار بوون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژانی پشوو نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگەکان کراوە دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کاروان حەلاق مەقامێکی کوردی لە فێستیڤاڵێکی هۆڵەندا دەچڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

پەیوەند جاف بە دوو بەرهەمی نوێ و کۆنسێرتێک پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

"گوڵچین"؛ نوێترین بەرهەمی هاوبەشی هێمن حوسێن و ماهیر ئەمین بڵاودەکرێتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ئۆتۆمبێلە چینییەکان؛ ئامرازی نوێی سیخوڕیی پەکین بەسەر بەکارهێنەراندا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروان حەلاق مەقامێکی کوردی لە فێستیڤاڵێکی هۆڵەندا دەچڕێت
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیوەند جاف بە دوو بەرهەمی نوێ و کۆنسێرتێک پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکات
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
"گوڵچین"؛ نوێترین بەرهەمی هاوبەشی هێمن حوسێن و ماهیر ئەمین بڵاودەکرێتەوە
- کولتوور
- 22 کانوونی یەکەم
هاندەرانی چەمچەماڵ لەناو یاریگا: ئاڤا ئاڤا، هەوراز هەوراز




