حکومەتی عێراق بە ڕێژەی 20٪ باج لەسەر پڕکردنەوەی باڵانس و ئینتەرنێت دادەنێت
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق پلانی هەیە دووبارە باج لەسەر کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی مۆبایل و خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت بسەپێنێتەوە، ئەمەش وەک بەشێک لە "پاکێجی چاکسازیی ئابووری" بە ئامانجی زیادکردنی داهاتەکانی دەوڵەت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق یەکێک لە گەورەترین قەیرانە داراییەکانی مێژووی هاوچەرخی خۆی بەسەر دەبات و ترسی نەتوانینی حکومەت بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان زیادی کردووە.
نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، کە وێنەیەکی دەست ئاڤا میدیا کەوتووە لە کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردوویدا بڕیاری داوە بە پەسەندکردنی پێشنیازی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ کاروباری ئابووری. یەکێک لەو پێشنیازانەش دووبارە سەپاندنەوەی کرێی خزمەتگوزارییە بە ڕێژەی 20٪ لەسەر پڕکردنەوەی باڵانسی مۆبایل و ئینتەرنێت، پڕکردنەوەکە چ بە کارت بێت یان لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنە ئەلیکترۆنییەکانەوە.
شێوازی جێبەجێکردن: وەزارەتی پەیوەندییەکان و دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن بەرپرسن لە کۆکردنەوەی ئەو بڕە پارەیە و یەکلاکردنەوەی مانگانە لەگەڵ کۆمپانیاکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت و خستنە ناو هەژماری وەزارەتی دارایی.
لەلایەکی دیکەوە: دوێنێ دووشەممە ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق بەسەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی کۆبووەوە، سوودانی لە کۆبوونەوەکە داوای کردووە کاریگەریی ڕێکارەکانی چاکسازی لەسەر دارایی گشتی دەستنیشان بکرێت، بەتایبەتی لە کەم کردنەوەی خەرجییەکان و زیادکردنی داهاتەکان. هەروەها جەختی لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی چاکسازییە داراییەکان کردووەتەوە بۆ ڕێکخستنەوەی پێشینەکانی خەرجکردنی گشتی.
کاریگەری و لێکەوتەکان: زیادکردنی ئەو ڕێژەیە لەسەر پڕکردنەوەی باڵانسی مۆبایل و ئینتەرنێت، ئەگەر کۆمپانیاکانی گەیاندن لە ئەستۆی نەگرن، دواجار هاووڵاتیان باجەکەی دەدەن و ئەو بڕە پارەیە دەبێت ئەوان بیدەن.
ئەمەش بزانە: پێشووتر بڕیار %20ی باجی سەر كارتەكانی مۆبایل و ئینتەرنێت لە عێراق هەبوو بەڵام بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران لە ساڵی 2022 لابرا بەمەش نرخی كارتەكان لە سەرتاسەری عێراق كەم بوونەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سووننەکان نەیانتوانی کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان یەکلا بکەنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی تەقینی بوتڵێک غاز لە دهۆک دوو کەس بریندار بوون
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژانی پشوو نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگەکان کراوە دەبن
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەری ساڵ لەناو شارەکان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کاروان حەلاق مەقامێکی کوردی لە فێستیڤاڵێکی هۆڵەندا دەچڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

پەیوەند جاف بە دوو بەرهەمی نوێ و کۆنسێرتێک پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

"گوڵچین"؛ نوێترین بەرهەمی هاوبەشی هێمن حوسێن و ماهیر ئەمین بڵاودەکرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئۆتۆمبێلە چینییەکان؛ ئامرازی نوێی سیخوڕیی پەکین بەسەر بەکارهێنەراندا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سووننەکان نەیانتوانی کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان یەکلا بکەنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی تەقینی بوتڵێک غاز لە دهۆک دوو کەس بریندار بوون
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژانی پشوو نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگەکان کراوە دەبن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەی سوپا سالاری لیبیا لە ئاسمانی تورکیا کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گومرگی هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە: زوو سەردانمان بکەن






