
بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی هەولێر
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی هەولێر بەهۆی هەژماری کۆتایی ساڵ کاتی دەوامی کەم دەکاتەوە، داواش لەو کەسانە دەکات کە "مامەڵەی زۆر پێویستیان هەیە" زوو سەردانیان بکەن.
لێدوانی فەرمی: فایەق ئەحمەد، بەڕێوەبەری گومرگی هەولێر بە ئاڤا میدیای وت: ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەینەوە، کە سبەی چوارشەممە هەژماری کۆتایی ساڵ دەکەین، ئەو کەسانەی کە مامەڵەی زۆر پێویستیان هەیە زوو سەردانمان بکەن، بۆ ئەوەی مامەڵەکانیان تەواو بکەین.
- کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ دەرگای گۆڕەپانەکەمان دادەخەین و ڕێگە بە هاتنە ژوورەوەی هیچ ئۆتۆمبێلێک نادەین، ئەو هاووڵاتیانەی لەنێو فەرمانگەکەن مامەڵەکانیان تەواو دەکرێت، دواتر هەژماری کۆتایی ساڵ دەکەین، چونکە دوایین ڕۆژی دەوامی فەرمییە.
زانیاریی زیاتر: لە ڕۆژانی ئاسایی کاتژمێر 08:00 دەوامی بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی هەولێر دەست پێ دەکات، هاتنە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلی گەورە بۆ نێو گۆڕەپانی بەڕێوەبەرایەتییەکە تاوەکو کاتژمێر 12:30 خولەکی نیوەڕۆ ڕێپێدراوە، هەروەها هاتنەژوورەوەی ئۆتۆمبێلی بچووکیش تا کاتژمێر 01:00ی پاشنیوەڕۆ ڕێگەپێدراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ 23-12-2025، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم لە ڕۆژی پێنجشەممە 25-12-2025، بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە دەست پێ دەکات، تاوەکو ڕۆژی شەممە 03-01-2026، بەردەوام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
سووننەکان نەیانتوانی کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان یەکلا بکەنەوە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی تەقینی بوتڵێک غاز لە دهۆک دوو کەس بریندار بوون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژانی پشوو نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگەکان کراوە دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کاروان حەلاق مەقامێکی کوردی لە فێستیڤاڵێکی هۆڵەندا دەچڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

پەیوەند جاف بە دوو بەرهەمی نوێ و کۆنسێرتێک پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

"گوڵچین"؛ نوێترین بەرهەمی هاوبەشی هێمن حوسێن و ماهیر ئەمین بڵاودەکرێتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ئۆتۆمبێلە چینییەکان؛ ئامرازی نوێی سیخوڕیی پەکین بەسەر بەکارهێنەراندا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
سووننەکان نەیانتوانی کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان یەکلا بکەنەوە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی تەقینی بوتڵێک غاز لە دهۆک دوو کەس بریندار بوون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژانی پشوو نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگەکان کراوە دەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەی سوپا سالاری لیبیا لە ئاسمانی تورکیا کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەست دا






