فڕۆکەی سوپا سالاری لیبیا لە ئاسمانی تورکیا کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەست دا
- هەواڵ
- 23 کانوونی یەکەم

دیمەنی تێکشکانی فڕۆکەکەی محەممەد حەدادی، سوپاسالاری لیبیا
ئاڤا نیوز
فڕۆکەیەکی جۆری (فاڵکۆن 50) کە محەممەد حەداد، سوپاسالاری لیبیا و چوار کەسی دیکەی هەڵگرتبوو لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە هەموو سەرنشینەکان گیانیان لەدەست دا.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمشەو سێشەممە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە فڕۆکەیەکی تایبەت کە حەدادی سوپاسالاری لیبیای دەگواستەوە، لە ئەنقەرە کەوتووەتە خوارەوە و نیشانەی ڕادیۆیی ون بووە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیرانی لیبیا گیانلەدەستدانی سوپاسالاری وڵاتەکەی بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەکەی لە ئاسمانی ئەنقەرە پشتڕاست کردەوە.
-بەگوێرەی حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانی لیبیا بەهۆی کەوتنەخوارەوەی ئەو فڕۆکەیە چوار بەرپرسی باڵا و وێنەگری سەرۆکایەتیی ئەرکانی لیبیا گیانیان لەدەستداوە:
1-محەممەد عەلی ئەحمەد حەداد، سوپاسالاری لیبیا.
2-فەریق ڕوکن فیتووری گەریبێل، سوپاسالاری هێزە وشکانییەکان.
3-عەمید مەحموود قەتیوی، بەڕێوەبەری دەزگای پیشەسازیی سەربازی.
4- محەممەد عەساوی، ڕاوێژکاری سوپاسالار.
5 محەممەد عومەر ئەحمەد مەحجووب، وێنەگر لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی ئەرکانی گشتیی لیبیا.
هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی میدیای تورکیا فڕۆکەکەی سوپاسالاری لیبیا دوای هەڵفرینی لە فڕۆکەخانە تووشی کێشەیەکی بچووکی کارەبایی بووەتەوە و هەر ئەمەش بووەتە هۆی تێکشکانی.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: میدیاکانی لیبیا ئاشکرایان کردووە کە عەبدولحەمید دەبیبە، سەرۆکوەزیرانی لیبیا، "ژووری قەیران"ی پێکهێناوە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە ڕووداوەکە.
-وەزیری ناوخۆی تورکیا دیارنەمانی پەیوەندیی لەگەڵ فڕۆکەکە پشتڕاستکردەوە کە جگە لە حەداد، 4 کەسی دیکەی هەڵگرتبوو.
-فڕۆکەکەی حەداد لە کاتی گەشتکردن لە ئەنقەرەوە بۆ تەرابلوس کەوتووەتە خوارەوە و چارەنووسی سەرنشینەکانی نادیارە.
زانیاریی زیاتر: پێشتر حەداد لە ئەنقەرە لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا، و سەلجوق بەیراکتار ئۆغڵو، سەرۆکی ئەرکان، گفتوگۆی لەبارەی هاریکاریی سەربازی بۆ لیبیا ئەنجامدابوو.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی کەرتی 48ـی بەحرکە لە هەولێر داوای خزمەتگوزاری دەکەن



