لە ڕۆژانی پشوو نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگەکان کراوە دەبن

شەیری بکە لە:
لە ڕۆژانی پشوو نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگەکان کراوە دەبن

ئاڤا نیوز

 
لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ، نەخۆشخانە و دامودەزگا تەندروستییەکان بەشێوەی ئێشکگری  و 24 کاتژمێر کراوە دەبن.

 

وێنە گەورەکە: بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی، لە هەرێمی کوردستان 10 ڕۆژ پشووە، لە ڕۆژی پێنج شەممە 25-12-2025 دەست پێ دەکات، تاوەکوو ڕۆژی شەممە 3-1-2026، ڕۆژی چواری مانگ دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە. وەزارەتی تەندروستیی کوردستان، وێڕای پیرۆزبایی سەری ساڵ، ڕایدەگەیێنێت: لە ڕۆژانی پشوو نەخۆشخانە و دامودەزگا تەندروستییەکان ڕاسپێردراون بەشێوەی ئێشکگری لە خزمەت هاووڵاتیان بن.


 
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستیی کورستان، هاووڵاتیان و دامەزراوە تەندروستییەکان ئاگادار دەکاتەوە کەوا ڕۆژانی پشووی فەرمی بۆ دامودەزگاکانی تەندروستی، هەمان ئەو ڕۆژە پشووانەیە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، بەڵام بەمەبەستی کارئاسانی بۆ هاووڵاتیان و خزمەتکردنی گشتی، نەخۆشخانە و دامودەزگا تەندروستییەکان ڕاسپێردراون دەوامی ئێشکگری بکەن.

 

وەزارەتی تەندروستیی کوردستان لەبارەی دەوامی ئێشکگری کۆمەڵێک ڕێنمایی بڵاو کردووەتەوە:


- نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکییەکان کراوە دەبن.
-  تیمەکانی فریاگوزاری و هێڵی 122 بەردەوام دەبن لە ئەرك و کارەکانیان بە شێوەی 24کاتژمێری.
-   سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بەشێوەی ئێشکگری کراوە بێت.
-  سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیایی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بەشێوەی ئێشکگری کراوە بن.
-  بانکی خوێن و خزمەتگوزاری دابینکردنی خوێن پێویستە بەشێوەی ئێشکگری کراوە بێت.
- پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری. 
-  ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی گاز و بەنزین بکرێت.
-  پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام دەبێت.
- لەکاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوەبن لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ