لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کتێبی "خەزێنەی گۆرانی کوردی" بە تێکست و دەنگ بڵاو دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کتێبی "خەزێنەی گۆرانی کوردی"  بەشێوەی تێکست و دەنگ بۆ خوێنەر و بیسەر بڵاوکرایەوە.

چیرۆکی سەرەکی: کتێبی"خەزێنەی گۆرانی کوردی" لە نووسین و کۆکردنەوەی فەرەیدوون عەزیزی و ئەیوبی نەوبەختە، "پەینجەرەی ئومێد" کاری چاپکردنی کردووە، لەکاتی بەڕێوەچوونی مەراسیمی ناساندنی کتێبەکە، 10 هونەرمەند، ڕێزیان لێگیرا و لە دیارترینیان مامۆستا عەزیز شاروخی بوو.

زانیاریی زیاتر: کتێبەکە بەهەردوو شێوازی تێکست و دەنگ بڵاوکرایەوە، باسی گۆرانی و بەرهەمە کوردییەکان دەکات، لە ڕووی خاوەندارییەتی تێکست و ئاواز، شێوازی هەڵبژاردنی مەقامە کوردییەکان زانیاری بە خوێنەر و بیسەر دەدات، باسی مێژووی ناوچە جیاوازەکان و لێکۆڵینەوە لە گۆرانییە کوردییەکان دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ